هەواڵ

رۆژی كۆبونەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرا


بزاڤـــ:

ئەنجومەنی دادوەری بانگهێشتی كاندیدە دەرچووەكانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان دەكات ئامادەی یەكەمین دانیشتنی پەرلەمان بن و بەگوێرەی راگەیەندراوەكەش بڕیارە رۆژی 6ی مانگ كۆبونەوەكە ئەنجامبدرێت.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری هەرێم لە راگەیەندراوێكدا، كە واژۆی بەنگین قاسم محەمەد كەتانی سەرۆكی ئەنجومەنەكەی لەسەرە، راگەیەندراوە پاش پەسەندكردنی ئەنجامەكانی كۆتایی هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان، بانگهێشتی پەرلەمانتارانی خولی نوێ دەكەین كاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی رۆژی 6ی ئەم مانگە ئامادەی یەكەم كۆبونەوە ببن.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو راگەیەندراوە لە رۆژی دەرچونییەوە كاری پێدەكرێت و لە رۆژنامەی وەقایعی كوردستاندا بڵاوەكرێتەوە.


‌‌‌
11/4/2018 11:58:30 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ