هەواڵ

کەشناسی ڕێژەى بارانبارینى ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە


بزاڤـــ:

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان ڕێژەى بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری لە شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە و زۆرترین ڕێژەى بارانیش لە زاویتە باریوە کە ٢٥ ملیمە.

بە پێی ڕاگەیەندراوەکەى کەشناسی کۆی ڕێژەى بارانبارین تا ئێستا لە هەولێر گەشتووەتە ٤٦ ملم و لە سلێمانی ٨٦ ملم و لە دهۆک ٧٨ ملم و کەرکوک ٣٥ ملم و ٤٥ و پێنجوێن ١٢٨ ملم .

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى سێ شەممە ئەو شەپۆلە باران بارینەى رووى لە ناوچەکەمان کردووە تا ڕادەیەک لاواز دەبێت لە کاتەکانى ئێوارەدا و بەرەو کۆتایی دەچێت.


‌‌‌
11/5/2018 2:24:20 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ