هەواڵ

بڕى 12 ملیۆن دۆلاری تەرخانکرد بۆ ھەر کەسێک زانیاری لەسەر سێ سەرکردەی پەکەکە بدات


بزاڤــ:

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڕی ١٢ ملیۆن دۆلاری وەک پاداشت دیاریکردووە بۆ زانیاری دان لەسەر شوێنی سێ سەرکردەی دیاری پارتی کرێکارانی کوردستان "یەکەکە".

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، واشنتۆن بڕی ٥ ملیۆن دۆلار بۆ زانیاری لەسەر شوێنی موراد قەرەیەڵان و ٤ ملیۆن دۆلار بۆ جەمیل بایک و ٣ ملیۆن دلاریش بۆ دۆران کاڵکان، هەر سێ سەرکردەی دیاری پەکەکە وەک پاداشت دیاری کردووە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، وەزارەتی دەرەوە بڕیاری دا بەخشش بەو کەسانە بدات کە زانیاری لەبارەی شوێنی سێ کەس لە رێبەرانی پلە باڵای پەکەکە دەدەن بۆ ئەوەی بکرێنە ئامانج.

ئەو بڕیارەی ئەمریکا دەربارەی سەرکردەکانی پەکەکە دوای سەردانی ماسیۆ پالمەر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دێت بۆ تورکیاو کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی ئەو وڵاتەدا.

ماسیۆ پالمەر دەڵێت:" بە خۆسحاڵییەوە، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا یەکەم سەردانم بۆ ئەنکەرە ئەنجامدا. لە سەردانەکەمدا لەگەڵ چەند بەرپرسی باڵای حکومەتی تورکیا و پەرلەمان و بازرگانان لە بارەی چەندین نیگەرانی و پرسێکی هاوبەش کۆبوومەوە".

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها دەڵێت: "ئەمریکا هەوڵە هاوبەشەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەگەڵ تورکیای هاوپەیمانی ناتۆی بەرز دەنرخێنێت. لە بەشێکی ئەم سەردانەمەدا بەخۆشحاڵییەوە ناوی سێ سەرکردەی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) رادەگەیێنین بۆ ئەوەی بکرێنە ئامانج".

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ساڵی ١٩٩٧وە ئەمریکا پەکەکەی وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی ناساندووە. لە ساڵی ٢٠١١وە ئەمریکا پەکەکەی وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی جیهانی ناساندووە".

ئەوەی شایانی باسە رای زۆر لە نووسەران وچاودێرانی کێشەی کوردی باکوور،پێچەوانەوەی ئەو سیاسەتەیە کە ئەمریکا ،گرتویتەبەر چونکە بەدرێژای مێژوو لە سەید رەزای دەرسییمەوە تا شێخ سەعید پیران وعەبدوڵا ئۆچ ئالان،
هەڵەی ستراتیژێ دەکرێت بەرامبەر چارەسەری دۆزی کورد.

ئەم هەوڵەش بەناوی بەخشیشەوە یەکێکی ترە لە هەڵەکان کە درێژە بە شەڕ وکوشتن دەدات لە ناوچەکەدا.


‌‌‌
11/6/2018 8:02:08 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ