هەواڵ

سەردانیکردنی پارتی بۆ لای لایەنە سیاسییەکان ئاشکرا دەکرێت


بزاڤـــ:

ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، بەپێی ئەو بەرنامەیەی دایانناوە، لە ھەفتەی داھاتووەوە دەست بە سەردانەکانیان بۆ لای لایەنە سیاسییەکان دەکەن.

 

ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی ڕاگەیاند: "بەپێی ئەو بەنامەیەی ھەمانە، ئەگەر ھیچ شتێکی ناسرووشتی ڕوو نەدات، ئەوا لە ھەفتەی داھاتووەوە دەست بە سەردانەکانمان بۆ لای لایەنە سیاسییەکان دەکەین و سەرەتاش سەردانی یەکێتی دەکەین و لەگەڵیان کۆ دەبینەوە".

 

ئاماژەی بەوەش کرد: "ئێستا چاوەڕوانی سەرۆک بارزانین بۆ ئەوەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی ئەنجام بدرێت، تا بە فەرمی کاندید بۆ سەرۆکی حکوومەت دیاری بکەین".

 

ئەوەشی خستە ڕوو، دوای دیاریکردنی کەسێک بە فەرمی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی هەرێمی کوردستان، ئەو کەسە بۆ گفتوگۆ دەست بە سەردانی لایەنەکان دەکات.


‌‌‌
11/7/2018 8:15:57 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ