هەواڵ

نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لەماوەی حەوت مانگدا دابەزی


بزاڤــ:

نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لەماوەی حەوت مانگدا دابەزی و بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٦٩.٩٩ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات نەوتی خاوی ئەمریکیش بە هەمانشێوە دابەزی و بەرمیلێک بە ٦٠ دۆلار و ١٢ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا.

رۆژی چوارشەممە (٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨)، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە ٨٦ دۆلار و ٧٤ سەنت کە ئەوەش بەرزترین ئاستی بوو لە ساڵی ٢٠١٤وە.

ئەوەش لەکاتێکدایە فشار خستنە سەر دەسەڵاتدارانی ئێران تا دواین ئاست و ڕێگەگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، ستراتیژیی ئەمریکایە لە سەپاندنی قۆناغی دووەمی سزاکان بەسەر ئەو وڵاتەدا کە ماوەی سێ ڕۆژە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

دوێنێ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە،  بەنیازن گورزی کوشندەتر لە ئێران بوەشێنن و ھەناردەی نەوتەکەی بگەیەننە ئاستی سفر، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ھەوڵ دەدەن نرخی نەوت لە ئاستی ئێستایدا بھێڵنەوە و نەھێڵن بەرزتر ببێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش ڕێگەیان بە ژمارەیەک وڵات داوە نەوتی ئێران بکڕن.


‌‌‌
11/9/2018 1:55:13 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ