هەواڵ

خۆپیشاندان دژى هەردوو ئیدارەکەى قەزاى شنگال بەڕێوەچوو


بزاڤـــ:

ئەمرۆ(ھەینی ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨) خۆپیشاندانێک لەناحیەی سنونێی سەربە قەزای شنگال بەڕێوەچوو، خۆپیشاندەران داوایانکرد پارێزگاری موسڵ سەردانی شنگال بکات و  کۆبوونەوەیەک لەگەڵ خەڵکی ناوچەکە ئەنجامبدات و ئیدارەیەکی نوێی تایبەت  بۆ شنگال دروست بکرێت.

خەڵکی شنگال ھەردوو ئیدارەی پێشووی پارتی و ئیدارەی حەشدی شەعبی قبوڵ ناکەن ، چونکە ئەوان قوربانی دەستی ئەو دوو ئیدارەیە بوون.
ئەوەشی خستەروو، ھاوڵاتیان داوای پێکھێنانی ئیدارەیەکی تایبەت بە خەڵکی شنگال دەکەن، بەجۆرێک خۆیان بەڕێوەیببەن و ئیدارەیەکیان بۆ دروست بکرێت.

پێکھاتەکانی شنگال  بە پیر و ژن و مناڵەوە بەشداری خۆپیشاندانەکە بوون و رایانگەیاندوە بەردەوام دەبن لەسەر داواکردنی مافەکانی خۆیان و بە ھیچ جۆرێک دوو ئیدارەی قبوڵ ناکەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی(١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨) خەڵکی شنگال خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و رایانگەیاند، بە ھیچ جۆرێک ئیدارەی پێشووی شنگال قبوڵ ناکەن و داوایان کرد قائیمقام و بەڕێوەبەرایەتیەکانی ناحیەی شنگال لە خەڵکی ناوچەکە بن.


‌‌‌
11/9/2018 1:57:44 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ