هەواڵ

ئەمریکا عێراق لە سزاکانی سەر ئێران دەبەخشێت


بزاڤـــ:
نوێنەری تایبەتی  سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی عێراقى بەخشیوە لەسزاکانی سەر رژێمی ئێران.

ئاماژەی بەوەش کردوە، ئەو بەخشینەش بۆ ئەوەیە، عێراق پارەی ئەو کارەبایە بدات کە لە ئێرانەوە ھاوردەی دەکات.
ئەوەشی روون کردوەتەوە، ئەوەش یارمەتی عێراق دەدات لە سنوردانێک بۆ کێشەى کەمی کارەبا لە باشوری ئەو وڵاتە.

برایان ھۆک وتیشی"عێراق ھاوڕێ و ھاوبەشمانە و ئێمە پابەندین بە ئارامی و گەشەکردنیەوە".

رۆژی دووشەممە( ٥ی تشرینی دووەمی )٢٠١٨ سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر کەرتە ھەستیارەکانی ئابوری ئێران وبە تایبەت کەرتی ووزە، چوونە بواری جێبەجێکردنەوە.
پێشتر کۆشکی سپی بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە سەبارەت بە سەپاندنەوەی تەواوی سزاکانی ئەمریکا بەسەر ئێران، ئەوانەی بەپـێی ڕێکەوتنە ناوکیـیەکەی ساڵی ٢٠١٥ لەگەڵ تاران لابرابوون.

بەپێی بەیاننامەکەی کۆشکی سپی، سزاکان کەرتە ھەستیارەکانی ئابوری ئێران دەکەنە ئامانج، وەکو وزە و ھەناردەکردنی دەریایی و کەشتیسازی و کەرتەکانی دارایی.

زیاتر لە ٧٠٠ کەسایەتی و دەزگا و کەشتی و فڕۆکە دەخرێنەوە نێو لیستی سزاکان، لەوانە بانکە گەورەکانی ئێران، کەرتەکانی ھەناردەکردنی نەوت و کۆمپانیاکانی ھەناردەکردن.


‌‌‌
11/9/2018 2:00:22 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ