پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی لە هەرێمی کوردستاندا
بزاڤــــ:
بەڕێوەبەرایەتى کەشناسی و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان پێشبینییەکانى کەشوهەواى ناوچەکانى هەرێمى بۆ ئەمڕۆ و سبەی ڕاگەیاند و بەپێی پێشبینییەکانیش باران بارین بەردەوام دەبێت و لەهەندێک کاتدا هەورە تریشقەى لەگەڵدایە.
بەپێی پێشبینییەکانى کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٦ و نزمترین ١٤ پلە دەبێت، لەسلێمانى ١٤ بە ١١ و دهۆک ١٥ بە ٩ و کەرکوکیش ١٨ بە ١٥ دەبێت.
سبەی پێنجشەممە لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٥ و نزمترین ١١ پلە دەبێت، لەسلێمانى ١٤ بە ٩ و دهۆک ١٤ بە ٨ و کەرکوکیش ١٦ بە ١٢پلە دەبێت.
کەشناسی هەرێم ڕاشیگەیاندووە لەناوچە شاخاوییە سنورییەکان ئەگەرى بەفربارین لە ئارادایە
|