گهرمیان ... تایهی ئۆتۆمبێل كرێكارێك دهكوژێت
بزاڤـــ:
بەیانی ئەمڕۆ لەناوچەی پیشەسازی قەزای كەلار تایەی ئۆتۆمبێل، كرێكارێك دەكوژێت.
عەلی جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لەكاتی گۆڕینی تایەی ئۆتۆمبێلێك، تایەكە دەتەقێت بەكرێكارێكدا، كە لەدایكبووی ساڵی 1992ەو دانیشتووی كەلار گازینۆ بوە، پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەئێستادا بەمەبەستی توێكاری تەرمی ناوبراو رەوانەی پزیشكی و كەلار كراوە و خاوەنی دوكانەكە بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 411 بەندكراوە.
|