هەواڵ

کەسێک بەتۆمەتی تەقەکردن لە پزیشکەکەی سلێمانی دەستگیرکرا


بزاڤــــ:

پۆلیسی سلێمانی کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامەنووسی لەسەر ڕووداوى تەقەکردن لەپزیشکەکەى سلێمانى کرد و ڕایگەیاند کەسێک بەتۆمەتی تەقەکردن لە پزیشکەکەی سلێمانی دەستگیرکراوە و کەسەکەش دانى بەتاوانەکەیدا ناوە و بەتەنهاش تاوانەکەى کردووە.

پۆلیسی سلێمانى ڕاشیگەیاند تۆمەتبارەکە تەنها بۆ ئەنجامدانى ئەو تاوانە دەمانچەى کڕیوە ودواتر  فرشتوویەتییەوە و لێکۆڵینەوەش لەڕووداوەکە بەردەوامە.

 هاوکات هەر ئەمرۆ، خێزانی پزیشکەکە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، بە نەشتەرگەری فیشەکەکان لە جەستەی دەرهێنراوە و بارودۆخی جێگیرە.

ئاماژەی بەوەشکرد ئەوان متمانەیان بە نەخۆشخانەکانی کوردستان هەیە و نایبەنە دەرەوە بۆ چارەسەری پزیشکی.

ئێوارەی (٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨)، پزیشکێکی پسپۆری نەشتەرگەری لە نۆرینگەی تایبەتی خۆی لە شەقامی ئۆرزدی(گۆران) لە شاری سلێمانی تەقەی لێکرا و برینداربوو.


‌‌‌
12/5/2018 4:27:55 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ