هەواڵ

لە سلێمانی 14 حاڵەتی ئاو چونە ناو ماڵان و شوێنە گشتییەكان تۆماركراوە


بزاڤــ:

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیانی شارەكە، كە بەردەوام چاودێری بارودۆخی گۆڕانكاری كەشوهەوا دەكەن و لیژنەكان هاوئاهەنگی تەواویان هەیە، ئاماژە بەوەشدەكات لە چەند رێگەیەكەوە ئامادەكارییان بۆ سەرجەم ئەگەرە نەخوازراوەكان كردوە.

رزگار ئەحمەد بەڕێوەبەری بەشی خزمەتگوزاری لە سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی راگەیاند، لە ساڵی 2015وە لەچوارچێوەی لیژنە فریاگوزاریەكانی قائیمقامیەت، لیژنەیەكی تایبەت بۆ بەرەنگاربونەوەی دیاردە سروشتییەكان پێكهاتوە و بەردەوام كۆبونەوە و راسپاردەی هەبوە، لەماوەی 50 رۆژی رابردوشدا لەڕێگەی كۆمپانیایەكی تایبەت بەمەبەستی رێگریكردن لە كۆبونەوەی ئاوی باران و دروستبونی لافاو، كاری پاككردنەوەی باراناو و مەنهۆڵەكانی شاری سلێمانی ئەنجامدراوە و كارەكەش بەردەوامی دەبێت.

وتیشی "لەماوەی چەند رۆژی رابردودا بەهۆی گۆڕانكاری كەشوهەوا، تەنها 14 بۆ 16 حاڵەتی ئاو چونە ناو ماڵ و شوێنە گشتییەكان تۆماركراوە و سەرجەمیشیان زیانی مادییان هەبوە، دەستبەجێش چارەسەریان بۆ كراوە.

بەرپرسەكەی شارەوانی لەڕێگەی رادیۆ نەواوە داوای لە هاووڵاتیانی شاری سلێمانی كرد بەشێوەیەكی تەندروست مامەڵە لەگەڵ پاشەڕۆی ماڵەكانیان و كەرەستە بیناسازیەكان بكەن بۆئەوەی نەبێتەهۆی گیرانی ئاوەڕۆكان و لە هەمانكاتدا بەردەوامی هاوئاهەنگی نێوان لیژنەكانی راگەیاند و داوایكرد لەكاتی بونی هەر حاڵەتێكی نەخوازراودا، تیمەكانیان لە رێگەی هێڵە گەرمەكانی پەیوەندییەوە ئاگاداربكەنەوە.


‌‌‌
12/6/2018 11:52:28 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ