هەواڵ

تەقینەوەیەک لە ئێران روویدا و بەوهۆیەشەوە چوار کەس کوژران


بزاڤـــ:

تەقینەوەیەک لە باشوری ئێران روویدا و بەهویەشەوە چوار کەس کوژران و کەسێکی دیکە بریندار بوو.

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، کاتژمێر ٩ و ٥٥ خولەکی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە کاتی ئەو وڵاتە، لە شاری چابەهاری سەر بە پارێزگای سیستان و بەلوچێستان ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە بەردەم بنکەیەکی هێزە ئەمنییەکان تەقیوەتەوە و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان چوار کەس کوژراون و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.

لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ئیلنا رەحمدل بامەری سەرپەرشتیاری قائیمقامی چابەهار هێرشەکەی بە "تیرۆریستی" لەقەڵەمداوە و  راگەیاندووە، گروپێکی نەیاری حکومەتی ئێران بەنیاز بوون بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو هێرش بکەنە سەر بنکەیەکی هێزە ئەمنییەکان و دوای رووبەڕوونەوەی هێزە ئەمنییەکان ئۆتۆمبێلەکەیان لەبەردەم دەرگای بنکەکە تەقاندووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی ئەو هێرشەکە تا ئێستا چوار کەس کوژراون و کەسێکی دیکەش بریندار بووە کە زۆربەیان هاووڵاتییانی مەدەنین.

تائێستاش هیچ گروپ و لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە.


‌‌‌
12/6/2018 12:02:05 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ