هەمەڕەنگ

یەڵدا



ئامادەکردنی: باران ئاریایی

لەگەڵ ھاتنی ڕۆژەکانی کۆتایی پاییز، گوێمان لە زمزمەو دەنگی شادومانی یەلدا یە؛ ھەمان درێژترین شەو کە پرچە ڕەشەکانی بە ڕووخساری پادشای ڕەنگەکان دەکێشێ تا زەمینەی تاج گوزاری بۆ زستان ئامادە بکات. یەلدا ئەو کچە عەیارەیە کە بە قژە درێژ و ڕەشەکەی بیرو ھزی ھەموان بۆلای خۆی ڕادەکێشێت تا ھیچ کەس فرمێسکەکانی پاییز لەکاتی دڵ کەندن لە زەوی نەبینێت.
پاییز زۆری پێ خۆشە کە زیاتر بمێنێتەوە تاوەکو کەرنەڤاڵی ڕەنگەکانی زیاتر نمایش بکات، بەڵام یەلدا بە گرژو مۆنیەکەوە تێی دەگەیەنێت کە ئێستا کاتی نمایشی جلی سپی زستانە، ئەم کێشمە کێشەیە کە کەمێک دەخایەنێت کە مانەوەی یەلدا درێژ دەبێتەوە و دەبێتە درێژترین شەوی ساڵ لە کۆتا ئیوارەی پاییزدا.
پێشینانی ئێمەش پرچە ڕەشەکانی یەلدایان بە ڕوناک کردنەوەی ماڵەکانیان و کۆبونەوەیان لەدەوری یەکتر ئەم شەوەیان بەڕێکردووە، کە گەورە بچوکی خانەوادەکان کۆدەبنەوە کە لە درێژترین شەوی ساڵدا بەیەکەوە بەسەر بەرن.

مانای شەوی یەلدا

یەلدا لە دووبەش پێک ھاتووە یەل لەگەڵ دا
زمانی لوڕی کە پاشماوەی زمانی ھەخامەنشینەکانە یەل واتای گەورە و دا بە دایک دەڵێن، ھەروەھا بە دایکیش دەلێن دەی
دایک= دا= دەی
ھەخامەنشینەکان پێیان وابوو لە شەوی یەکەمی زستاندا تۆو لە ژێر زەویدا دەست دەکات بە چەکەرە کردن و خۆ ئامادەکردن بۆ ڕوان و سەوز بوون، بۆیە یەکەم مانگی زستانیان ناونا دەی
تا ئێستا زۆربەی زۆرمان وامان زانی یادکردنەوەی شەوی یەلدا بەھۆکاری ئەوەیە کە ئەمشەوە دریژترین شەوی ساڵە، کە ئەم بۆچونە ھەڵەیە
کەواتە یەلدا واتا ژیان و لەدایک بوون

یەلدا کۆتا ڕۆژی پاییز و یەکەم شەوی زستانە، کە لەدوای شەوی یەلداوە ڕوناکی زۆر دەبێت و کاتە تاریکەکان کورت دەبنەوە.


‌‌‌
12/20/2018 11:56:34 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ