هەواڵ

ھەڵەبجە.. مێرد منداڵێکی تەمەن سیانزە ساڵ خنکا


بزاڤـ: باخان عبدالرحمان

ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە لە یەکێک لە مەلەوانگەکانی ھەڵەبجە مێرد منداڵێکی تەمەن سیانزە ساڵ لەکاتی مەلەکردندا خنکا و پۆلیسیش پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کردوەتەوە.

ڕائید بەرزان عوسمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەڵەبجە لە لێدوانێکد بزاڤ  ڕاگەیاند:"ئێوارەی ئەمڕۆ دوو منداڵ بە مەبەستی مەلە کردن ڕوو دەکەنە مەلەوانگەی ھەڵەبجە و لەئەنجامدا یەکێکیان بەناوی (م ا ق) تەمەن سیانزە ساڵ و پیشەی خوێنکار کە دانیشتوی پارێزگای ھەڵەبجەیە دەخنکێت و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی پارێزگای ھەڵەبجە دەکرێت".

ڕاشیگەیاند:"منداڵێکی دیکەش بە ناوی (م ف ا) تەمەن سیانزە ساڵ بەھۆی ناجێگیری باری تەندروستی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە و پەڕاوی لێکۆلێنەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە و لە ئێستاشدا لە بنکەی  پۆلیس لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری ئەو ڕوداوە دەکرێت".


‌‌‌
12/25/2018 7:00:27 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ