هەواڵ

شەش ئەندامی مەکتەبی سیاسی سەرکردایەتی بزووتنەوە دەستیان لەکارکێشاوەتەوە


بزاڤـ: 

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ بزاڤ نێندراوە  ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان دەستیان لەکارکێشاتەوەو راگەیاندووە"  دوای دانبەخۆداگرتنێی درێژخایەن و گرتنەبەری ھەموو ڕێگایەکی گونجاو بۆ ڕێگری لە بەلاڕێدابردنی بزووتنەوەو کۆتاییھێنان بەقۆرخکاری و دەسەڵاتی تاکڕەوی و بەھەدەردانی وزەو توانای کادیران و ئەندامانمان و لەپێناوی لەدەستنەکانی زیاتری پێگەی سیاسی و جەماوەری بزووتنەوەی ئیسلامی، دوای ئەوەی چەندین جار ڕێگاچارەی دروست و حەکیمانەمان خستەبەردەستی کەسی یەکەم و شورای ناوەندی، بەڵام دەسەڵاتی تاکڕەوانەو قۆرخکاری لەناو حزبدا لەلایەن کەسی یەکەمەوە ھەمیشە دەبووە ھۆکاری سەرەکی لەباربردنی ھەوڵەکانی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی بزووتنەوەی ئیسلامی، سەرەنجام بزووتنەوە بەم بارودۆخە لاوازە گەیشت کەھەموومان دەیبینین.


دەقی ڕاگەیاندراوەکە:

بەناوی خوای گەورەو میھرەبان

راگەیەنراوێک بۆ ئەندامان و کادیران و بنەماڵەی شەھیدانی بزووتنەوەی ئیسلامی و
 ڕای گشتی خەڵکی کوردستان.
ئێمە کە پێکھاتووین لەژمارەیەک لەئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی، دوای دانبەخۆداگرتنێی درێژخایەن و گرتنەبەری ھەموو ڕێگایەکی گونجاو بۆ ڕێگری لە بەلاڕێدابردنی بزووتنەوەو کۆتاییھێنان بەقۆرخکاری و دەسەڵاتی تاکڕەوی و بەھەدەردانی وزەو توانای کادیران و ئەندامانمان و لەپێناوی لەدەستنەکانی زیاتری پێگەی سیاسی و جەماوەری بزووتنەوەی ئیسلامی، دوای ئەوەی چەندین جار ڕێگاچارەی دروست و حەکیمانەمان خستەبەردەستی کەسی یەکەم و شورای ناوەندی، بەڵام دەسەڵاتی تاکڕەوانەو قۆرخکاری لەناو حزبدا لەلایەن کەسی یەکەمەوە ھەمیشە دەبووە ھۆکاری سەرەکی لەباربردنی ھەوڵەکانی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی بزووتنەوەی ئیسلامی، سەرەنجام بزووتنەوە بەم بارودۆخە لاوازە گەیشت کەھەموومان دەیبینین، لەکۆتا ھەوڵیشماندا لە ۱/۱۱/۲۰۱٨ پرۆژەیەکی چاکسازیمان دایە ڕابەری گشتی و مەکتەبی سیاسی کە گرنگترین خاڵەکانی بریتی بوون لە:
1- کۆتاییھێنان بە تاکڕەوی و قۆرخکاری لەبڕیارو بەڕێوەبردنی حزبدا.
2- ئاشکراکردنی سەرچاوەکانی داھات و دارایی و چۆنیەتی سەرف و خەرجی و سپاردنەوەی بەمەکتەبی دارایی.
3- کۆتاییھێنان بەناڕوونی لەسیاسەتی بزووتنەوەدا لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوە.
4- کۆتاییھێنان بە کاری بێ سەروبەری و گێڕانەوەی رۆڵ بۆ سەرجەم ئۆرگانەکانی باسک و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردیەتی لەچوارچێوەی پەیڕەو و پرۆگرامی ناوخۆی بزووتنەوەی ئیسلامی.
لەبەر ئەم بارودۆخە نەخوازراوەو بێ ئاکامکردنی ھەوڵەکانمان ئێمە ئەم ئەندامانەی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی بڕیاری دەست لەکارکێشانەوەی خۆمان دا لەئەندامیەتی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی..                
کامیل مەحمود  ئەندامی مەکتەبی سیاسی  وتەبێژی فەرمی بزووتنەوە    محمد ئەمین ئاشوری ئەندامی مەکتەبی سیاسی    محسن محمد ئەمین ئەندامی مەکتەبی سیاسی              م. عبدالغفور چەمچەماڵ  ئەندامی سەرکردایەتی       ئارام کەمال ئەندامی سەرکردایەتی                   سەرباز خۆشناو  ئەندامی سەرکردایەتی
۲٥/ ۱۲ / ٢٠١٨


‌‌‌
12/25/2018 8:21:01 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ