هەواڵ

چالاکانى مەدەنى لە شارەزوور گردبوونەوە


بزاڤــــ:

ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکان و و چالاکانى مەدەنى لەبەردەم دادگای شارەزوور گردبونەوە و ئیدانەى ڕووداوى سوتانى سێوان و منداڵەکانیان کرد.

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەردەم دادگاى شارەزوور ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى گردبوونەوە و لە یاداشتێکیشدا کە بۆ داواکارى گشتییان ناردووە داوایان لێدەکات هەڵوێستیان هەبێت لە جوڵاندن و بەرزکردنەوەى داوا بۆ جینایات-لێکۆڵینەوەى سلێمانى بەمەبەستى بەردەوامیدان بە دۆسیەکە و ئاشکراکردنى "بکوژەکانیان" .

ئەو ڕێکخراوانە داواشدەکەن تاوانبار بەشێوەیەکى ئاشکرا و لەبەرچاوى سەرجەم ڕاگەیاندنەکان و ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى و مافى مرۆڤ دادگایی بکرێت، بەمەبەستى بەدیهێنانى دادپەروەرى، تاوەکو ئەو تاوانە نەبێتە دیاردە.

هاوکات هەر ئەمڕۆ بۆ ئیدانەکردنى سوتانى سێوان و منداڵەکانى چەندین گردبوونەوە بەڕێوەچوو و هاوکات ژمارەیەکیش لە پارێزەران لە بەردەمى دادگاى سلێمانى گردبوونەوە و ئامادەیی خۆیان نیشاندا بە خۆبەخشانە کار لەسەر دۆسیەى ئەو ژن و منداڵانە بکەن.


‌‌‌
12/26/2018 1:29:11 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ