هەواڵ

مەلا سامان: داوای لێبوردن لە سەرجەم موسڵمانان دەکەم


بزاڤـ: 

مەلا سامان سەنگاوی سەبارەت بە لێدوانەکانی ماوەی رابردووی، روونکردنەوەیەکی بۆ رای گشتیی بڵاوکردەوە ڕایگەیاندووە" داوای لێبوردن لە سەرجەم موسڵمانان دەکەم ئەگەر بە بەشێک لەقسەکانم ھەستیانم بریندار کردبێت.

دەقی روونکردنەوەکەی: 

ڕونکردنەوەیەک بۆڕای گشتی بەتایبەت برایان و خوشکانی
موسڵمانم 
برایان خوشکان خۆتان دەزانن ماوەکەیە من کۆمەڵێک بۆچونی جیاوازم ھەیە جیا لەمامۆستایانی ئاینی

ڕەنگە لە ئەنجامی کاردانەوەی ھەنێک مامۆستای ئاینی
بەڕێز کە وتارەکانیان جۆرێک توندو تیژ بوە 
ئەمە وای کردوە منیش بکەومە ھەندێک ھەڵەوە بۆیە لێرەوە
داوای لێبوردن لە سەرجەم موسڵمانان دەکەم ئەگەر
بە بەشێک لەقسەکانم ھەستیانم بریندار کردبێت
لێرەشەوە ڕایدەگەیەنم
من ھیچ حیزب و ڕێکخراو گروپێک لەپشتی منەوە 
نەبووە بمجوڵێنێت 
خودا شاھیدە ئێستا پەیوەندیم بەھیچ حیزب و ڕێکخراو
گروپێکەوە نیە

تەنھاموسڵمانێکی سەربەخۆم بەڵام ئێستایش ھەندێک بیرو
بۆچونی تایبەتی خۆمم ھەیە دڵنیابن ئەویش لەجوار
چێوەی شەریعەتی پیرۆزی ئیسلام دەرناچێت 
لەکۆتایشدا داوای لێبوردن لەمامۆستایانی ئاینی 
دەکەم بەتایبەت ھاوڕێکانم ھەندێک لێم دڵگران بونە

براتان مەلا سامان سنگاوی 
\٢٧\١٢\٢٠١٨\


‌‌‌
12/27/2018 10:59:52 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ