هەواڵ

وێنە و ڤیدیۆ؛ بەھۆی بارینی بەفرەوە ھاوڵاتیان ڕوو لەناوچە گەشتیاریەکانی ھەڵەبجە دەکەن


بزاڤـ:باخان عەبدولڕەحمان

بەھۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە لە ناوچەی ھەورامانی سەر بەپارێزگای ھەڵەبجە، ھاوڵاتیانی ناوچە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستان بەمەبەستی بەسەربردنی کاتێکی خۆش، سەردانی ناوچەکەیان کرد و بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی ھەرێمیش تاوەکو دوو ڕۆژی داھاتوو بارینی بەفر لە ناوچە شاخاویەکاندا بەردەوام دەبێت.

سەباح عەزیز کە دانیشتووی قەزای سەیدسادقە و بەمشێوەیە باس لەسەردانەکەی بۆ ناوچەی ھەورامان بۆ بزاڤ پرێس کرد:"ئەمڕۆ وێنەکانی بەفربارینم بینیوە لە ھەورامان کە بڵاوبوویەوە، لەبەر ئەوە دەستبەجێ خۆم و خێزانەکەم بۆبینینی دیمەنە جوانەکانی تەوێڵە و بیارە بەڕێکەوتین سەڕەڕای نەگونجانی ڕێگا".

ئەگەر بارینی بەفر بەلای ھەندێکەوە خۆشبێت، ئەوا بەلای 
کۆڵبەرەکانی ناوچە سنوریەکانەوە ڕۆژێکی ناخۆش دەبێت چونکە کارەکانیان ڕادەوەستێت. 

حاجی کەریم کە دانیشتووی ناحیەی بیارەیە و پیشەی کۆڵبەریە باس لە سەختی کارەکەی دەکات لە ڕۆژانی بارینی بافردا و بەم شێوەیە بۆ بزاڤ پرێس دوا:"بەھۆی بارینی بەفرەوە ڕێگای کۆڵبەریم لێ گیراوە و ناتوانم کاری ڕۆژانەم بەڕێبکەم، کە نەوت و گاز و بەنزین و ھەندێک پێداویستی ھاوڵاتیان لە مەریوان و پاوەی ڕۆژھەڵاتی کوردستانەوە دەگوازمەوە بۆ باشوری کوردستان کەبەھۆی بارینی بەفرەوە لە ئێستادا ناوچە شاخاویەکان مەترسی لەسەر ژیانی کۆڵبەر دروست دەکات".

بەپێی پێشبینیەکانی بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەی ھەرێم باران تاوەکوو ڕۆژی یەک شەمە بەردەوامە ھەروەھا ناوچە شاخاویەکانی ھەرێم و ھەندێ سەنتەری ناو شارەکان بەفر دەیانگرێتەوە.






‌‌‌
12/28/2018 9:09:25 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ