وەرزش

میسی بوە باشترین گۆڵکاری ٢٠١٨ی جیھان


بزاڤ – جیھاد ھەورامی

بە تۆمار کردنی ٥١ گۆڵ، میسی بووە باشترین گۆڵکاری ٢٠١٨ی جیھان و ڕوناڵدۆی ڕکابەریشی بە ٤٩ گۆڵ لە پلەی دووەم دێت.

میسی توانی بەدرێژایی ساڵی ٢٠١٨ دا ٤٧ گۆڵ بۆ یانەی بەرشلۆنە و ٤ گۆڵیش بۆ ھەڵبژاردەکەی ئەرجەنتین تۆمار بکات.



میسی لە ساڵی ٢٠١٠ەوە توانیویەتی ھەشت جار زیاتر لە ٥٠ گۆڵ تۆما بکات و لە ساڵی ٢٠١٢ش توانی زۆرترین گۆڵ تۆمار بکات کە ٩١ گۆڵ بوو، بەھەمان شێوە کریستیانۆ ڕوناڵدۆ لە ٢٠١١ەوە ئەمە یەکەمین جارە کە نەیتوانیوە لە ٥٠ گۆڵ زیاتر تۆمار بکات و زۆرترین گۆڵیش لە ساڵی ٢٠١٣ تۆماری کرد کە ٦٣ گۆڵ بوو. 



‌‌‌
12/29/2018 6:06:05 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ