هەمەڕەنگ

چەند وێنەیەکی جیاوازی شاجوانی کوردستان و ھاوەڵەکانی بڵاودەبنەوە


بزاف

سانا مەحمود شاجوانی کوردستان و ھەردوو ھاوەڵەکەی چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆیان لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بووەوە.


سانا لە ھەژماری خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)دا چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆی بڵاو کردەوە، مێژووی تۆمارکردنی بەشێک لە وێنەکان بۆ کاتی پێش بەڕێوەچوونی مەڕاسیمی ھەڵبژاردنی شاجوانی کوردستان دەگەڕێتەوە.

 

کارێز و میریان، ھاوەڵی یەکەم و دووەمی شاجوانی کوردستان، لە ھەژماری تایبەتیی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆیان بڵاو کردووەتەوە.


ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ٢٠/١٢/٢٠١٨، چوارەمین شاجوانی کوردستان ھەڵبژێردرا، ماوەی شاجوانی بۆ ساڵێکە و شاجوان لەو ماوەیەدا دەبێت چەندین کار و چالاکی خێرخوازی ئەنجام بدات.


‌‌‌
12/29/2018 6:55:21 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ