وەرزش

تۆتنھام دوچاری شکست بویەوە


بزاڤ – جیھاد ھەورامی

لەنێو یارگای خۆی و بەئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر تاکە گۆڵێک یانەی تۆتنھام تووشی شکستێکی چاوەڕوان نەکراو بویەوە بەرامبەر ڤۆلڤەرھامتۆن و ھەلی بۆ یانەی لیڤەرپول ڕەخساند تا جیاوازی خاڵەکانی زیاتر بکات لە سەرووی ڕیزبەندی خولی ئینگلیزی.

لە یارییەکانی پێشوو تۆتنھام بە بردنەوەی پڕگۆل بوبویە یەکێک لە بەدەسھێنەرانی نازناوی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ، بەڵام شکستھێنانی چاوەڕوان نەکراوی لەم یارییە، ئەوا ئەو ھەلەیەی کاڵتر کردەوە.

ھەرچەندە ھاری کین تاکە گۆڵی یانەکەی لە تایمی یەکم تۆمار کرد، بەڵام لە گێمی دوەم یانەی میوان توانی سێ گۆڵ تۆمار بکات و یانەی تۆتنھامی تووشی شکستێکی چاوەڕوان نەکراو کرد.

ئێستا لیڤەرپول دەوانێت بەبردنەوەی بەرامبەر ئارسیناڵ جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ تۆتنھای بگەیەنێتە ٩ خاڵ و سیتیش دەتوانێت بە بردنەوە بێتە پلەی دووەمی ڕیزبەندی و تۆتنھامیش دەچێتە پلەی سێەم.
جـ . ھـ



‌‌‌
12/29/2018 9:32:07 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ