وەرزش

لیڤەرپول تۆپچیەکانی لەندەنی تێک شکاند


بزاڤ – جیھاد ھەورامی

یانەی لیڤەرپول لەنێو یاریگای خۆی و لەبەردەم ھاندەرکانیدا توانی بەئەنجامی ٥ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک ئاڕسیناڵ تێک بشکێنێت و جێگەی لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی پریمەرلێگ زیاتر پتەوتر کرد.



لە ھەفتەی نۆزدەیەمی پریمەرلیگ، یانەی لیڤەرپول لە ئانفیلد میوانداری تۆپچییەکانی لەندەنی کرد و توانی بە ئەنجامێکی گەورە و بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە تاکە گۆڵێک یارییەکە بباتەوە و کۆی خاڵەکانی بگەیەنێتە و لە سەروی ڕیزبەندی پریمەرلیگ بەبەھێزی مایەوە.

فرمینیۆ توانی ھاتریک تۆمار بکات و دوو گۆڵەکەی تریش ھەر یەکە محەمەد سەلاح و مانی تۆماریان کرد، تاکە گۆڵەکەی ئارسیناڵیش نیلس تۆماری کرد.
جـ . ھـ



‌‌‌
12/29/2018 11:26:35 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ