وەرزش

یەکسان بونی دوو پاڵێوراوی لالیگا ھەدیەیەک بوو بۆ بەرشلۆنە


بزاڤ - جیھاد ھەورامی

ھەر دوو یانەی پلەی دووەم و سێیەمی ڕیزبەندی خولی لالیگا، سێڤیا و ئەتلەتیکۆ مەدرید، یارییەکەیان بە یەکسان بوون کۆتایی پێ ھات و بەمەش ھەدیەیەکی زێڕینیان بەخشیە بەرشلۆنەی پلەی یەکەمی ڕیزبەندی.

لە یارییەکانی ھەفتەی ھەژدەیەمی خولی لالیگای ئیسپانیا ھەر دوو یانەی ئەتلەتیکۆ و سیڤیا ڕوبەڕوی یەک بونەوە و ھەر دوولا بە تۆمارکردنی تاکە گۆڵێک یارییەکەیان بەیەکسانی کۆتایی پێھێنا.

ئەمە لەکاتێکدایە دەرفەتێکی زێڕین لەپێش یانەی بەرشلۆنەی پلەی یەکەمی ڕیزبەندی دروست بووە تاوەکو لە یارییەکەی ئەمشەوی بەرامبەر بەخیتافی بەبردنەوە کۆتایی پێ بھێنێ و جیاوازی خاڵەکانی زیاتر بکات لەگەڵیان.



‌‌‌
1/6/2019 9:42:55 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ