هەواڵ

بەرگری شارستانی کۆیە: لە ساڵی ٢٠١٨دا ٤٣٤ رووداوی جۆراوجۆر روویانداوە


بزاڤــ:

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کۆیە ئاماری رووداوەکانی ساڵی رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٨دا ٤٣٤ رووداوی جۆراوجۆر لە قەزای کۆیە روویانداوە.

گۆران ئەحمەد بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی کۆیە لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، لە ماوەی ساڵی رابردوودا ٤٣٤ رووداوی جۆراوجۆر روویانداوە کە ئەو رووداوانە بەبڕی زیاتر لە ٨٤٨ ملیۆن دینار زیانیان لێکەوتووەتەوە.


ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێوەیەکی گشتی رووداوەکان لە ساڵی ٢٠١٨ بەراورد بە ساڵانی رابردوو کەمیکردووە و تەنها رووداوی لافاو زیادیکردووە کە ٢٣ حاڵەت بووە.


ئەوەشی خستەڕوو، لە ساڵی رابردوودا ٦٨ حاڵەتی سوتانی ماڵ و دووکان و ٥٥ حاڵەتی سوتانی ئۆتۆمبێل و ١٠ رووداوی خنکان لە سنوری قەزای کۆیە روویانداوە.


بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی کۆیە راشیگەیاند، لە ئێستادا کۆیە بووەتە رێگای بەیەکەوە بەستنەوە شارەکانی هەرێمی کوردستان بە شارەکانی دیکەی عێراقەوە و ئەوەش کاریگەری لەسەر ئەرکەکانی ئەوان دروستکردووە، بەهۆی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوەی نەوت و گاز، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پلانێکی تۆکمەیان داناوە بۆ ئەوەی رووداوەکانی سوتانی ئۆتۆمبێل بەشێوەیەکی زۆرباش کەم بکەنەوە.



‌‌‌
1/7/2019 2:05:28 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ