هەواڵ

له‌ تونێلی ده‌ربه‌ندیخان بارهه‌ڵگرێك كه‌وته‌خواره‌وه‌


بزاڤـــ:

شه‌وی رابردوو (6-1-2019)، له‌ تونێلی ده‌ربه‌ندیخان له‌ پارێزگای سلێمانی بارهه‌ڵگرێك كه‌وته‌خواره‌وه‌ و شۆفێره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا.

له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی ده‌ربه‌ندیخان بڵاویكرده‌وه‌، كاتژمێر 8:30 خوله‌كی شه‌وی رابردوو، ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر، كه‌ باری سه‌وزه‌و میوه‌ی هه‌ڵگرتبوو، له‌به‌رده‌م تونێلی ده‌ربه‌ندیخان كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستداوه‌ و كه‌وتۆته‌خواره‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌ به‌هۆی روداوه‌كه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.


‌‌‌
1/7/2019 2:22:35 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ