هەواڵ

وتەبێژی فەرمی دادگای سلێمانی دیاریکرا


بزاڤـــ:

عومەر ئەحمەد محەمەد وەک وتەبێژی فەرمی دادگای سلێمانی دیاریکرا.

دادگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، "لەسۆنگەی باوەڕبوونی سەرۆکایەتی دادگای تێھەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی بە شەفافیەت و بەمەبەستی گەیاندنی زانیاری راست و دروست و دوور لە چەواشەکاری بە رای گشتی، ھەروەھا بۆ ھەماھەنگی لەگەڵ دەزگاکانی راگەیاندن لە دەستکەوتنی ھەواڵ و زانیاری دروست و ھاوکاری ئەوان لە بڵاوکردنەوەی رۆشنبیری یاسایی و زانیاریدان بە ھاوڵاتییان سەبارەت بە ماف و ئەرکە یاساییەکانیان، سەرۆکایەتی دادگای تێھەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی بەپێی فەرمانی کارگێڕی ژمارە (٤٨) بڕیاریداوە بە دیاریکردنی وتەبێژی فەرمی خۆی".

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ ئەو مەبەستە دادوەر عومەر ئەحمەد محەمەد ئەندامی دادگای تاوانەکانی سلێمانی وەک وتەبێژی فەرمی سەرۆکایەتی دادگای تێھەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی دەستنیشان کراوە.

دادگای سلێمانی راشیگەیاندووە، لە ئێستا بەدواوە دەزگاکانی راگەیاندن بۆ وەرگرتنی ھەر زانیارییەک و بەدواداچوونی ھەواڵ پەیوەندی بە عومەر ئەحمەدەوە بکەن لەڕێگەی ژمارە تەلەفۆنی (٠٧٧٠١٥٥٥٦١٩).


‌‌‌
1/8/2019 1:59:06 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ