هەواڵ

منداڵێکی ونبووی ھەڵەبجە دۆزرایەوە


بزاڤ_باخان عبدالرەحمان

کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی ھەڵەبجە، دۆزینەوەی منداڵێکی ونبووی کاتی کارەساتی کیمیابارانی شارەکە، کە لەوڵاتی ئێران بووە ڕادەگەیەنێت
، سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانیش دەڵێت:  نمونەی خوێنی لێوەرگیراوەو بەمەبەستی پشکنین.
لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لوقمان عەبدولقادر سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی ھەڵەبجە ڕایگەیاند: بەردەوامین لەھەوڵەکانمان بۆ دۆزینەوەی منداڵانی ونبووی ھەڵەبجەو لەو چوارچێوەیەشدا منداڵێکمان دۆزیوەتەوە، کە بەپێی بەڵگەنامەکان، خەڵکی ھەڵەبجەیەو لەکاتی کارەساتی کیمیابارانەکەی ساڵی ١٩٨٨، براوەتە ئێران.

وتیشی: منداڵەکە ناوی محەمەد ئەمینەو نیشتەجێی شاری (قوم)ە، ژیانی ھاوسەری پێکھێناوەو خوێندنیشی تەواوکردووە، ئەوکاتەی براوەتە وڵاتی ئێران، تەمەنی نزیکی حەوت مانگ بووە.

سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی ھەڵەبجە ئاماژەی بەوەشکرد، لەدادگای ھەڵەبجە وتەی لێوەرگیراوەو ئەمڕۆ نیردراوەتە سلێمانی بەمەبەستی وەرگرتنی نمونەی خوێن بۆ پشکنین و دواتر دەچێتەوە وڵاتی ئێران
شایەنی باسە لەکیمیابارانکردنی ھەلەبجەدا چەندین منداڵ بەبێ ناسنامەی ماونەتەوە و لەو کاتەوە چەند منداڵێکیش شاد بونەتەوە بە خیزانەکانیان



‌‌‌
1/8/2019 8:00:03 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ