وەرزش

عێراق لەدواساتدا ڤیەتنامی تووشی شکست کرد


بزاڤ - جیھاد ھەورامی

ھەڵبژاردەی عێراق لەیەکەم یاری خۆیدا توانی لە دوا ساتەکانی یاری ئەنجامی یەکسان بوونی گۆرَِی بۆ بردنەوە و بە ٣ گۆڵ بەرامبەر بە ٢ گۆڵ بەرامبەر ڤیەتنام سەرکەوتنی بەدەستھێنا.

ھەرچەندە بۆ دوو جار ڤیەتنام پێش عێراق کەوت، بەڵام شێرەکانی ڕافیدەین توانیان جگە لە یەکسان کردنەوەی ئەنجامەکە، لە دوا خولەکی یارییەکەش بە لێدانێکی ڕاستەوخۆی عەلی عەدنان ئەنجامی یارییەکە بگۆڕێت لەبەرژەوەندی خۆی و سەرکەوتن بەسەر ڤیەتنامییەکان بسەپێنێت.

لە یاری یەکەمی گروپەکە ئێران توانیبوی بە ٥ گۆڵی بێ وەڵام یەمەن توشی شکست بکات و بە ٣ خاڵ لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی گروپەکەدایە و عێراقیش بەم بردنەوەیە و بە ٣ بەڵام بەجیاوازی گۆڵ لە پلەی دووەم دێت، ھەرچی ڤیەتنام و یەمەنیشە بەبێ خاڵ لە پلەی سێیەم و چوارەمی ڕیزبەندی گروپەکەیاندان.

جـ ھـ


‌‌‌
1/8/2019 10:16:52 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ