هەواڵ

ھەولێر.. لەڕووداوێکی ھاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا.


بزاڤ
بەھۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە لە سنوری ھەولێر ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

فازل حاجی وتەبێژی ھاتوچۆی ھەولێر ڕایگەیاند ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر ڕێگای بێستانە - قوشتەپە ئۆتۆمبێلێکی پیکابی دەبڵ بەھۆی تیژڕەوی وتەڕبوونی ڕێگاکان بەئاوی باراناو، کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە.

فازل حاجی ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئاکامی ڕووداوەکە ٣ سەرنشین گیانیان لەدەستداوە و شۆفێرەکەش برینداربووە، ‌زیانێکی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە.

وتەبێژەکەی ھاتوچۆی ھەولێر داواشی لە شۆفێران کرد لەکاتی تەڕبوونی شەقامەکان بەئاوی باراناو بەخێراییەکی کەم ئۆتۆمبێل لێبوخڕن بۆئەوەی توشی ڕووداوی کۆنترۆڵ لەدەستدان نەبنەوە.

بەھۆی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانەی ڕووی لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان کردووە، پێشتر بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر ھۆشداری دابووە شۆفێران و داوای لێکردبوون، پابەندی رێنماییەکانی ھاتوچۆ بن



‌‌‌
1/9/2019 4:36:35 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ