هەواڵ

ئاوات بۆكانی دووكەس بە فیشەك بریندار دەكات


بزاڤـــ:

کەمێک لەمەوبەر ئاوات بۆکانی کە هونەرمەندێکی میللییە و دانیشتوی شاری کۆیە لەگەڵ چوار کەسی تر چوون بۆ ناوچەی چنارۆکی گەشیاری لە نزیک کۆیە، بەڵام بەهۆی دروستبوونی گرژیی و ئاڵۆزییەوە ئاوات بۆکانی تەقە لە دووکەسیان دەکات و برینداریان دەکات.

علی عبداللە ـ بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە ڕایگەیاند ئەو سێ کەسەی کە لەگەڵ ئاوات بۆکانی بوون دووانیان هاوڕێی بووە و خەڵکی شاری هەولێرن و ئەوەی تریشیان خەزوریی بووە لە ناوچەی چنارۆکی گەشتیاری بەهۆی دروستبوونی کێشەیەکەوە ئاوات بۆکانی تەقە لە دووکەسەکەی تر دەکات و برینداریان دەکات.

بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە وتیشی ئەو دووکەسە یەکێکیان ناوی ( ک ـ ع ـ ع ) دوو فیشەک بەر قاچی دەکەوێت و ئەوەی تریشیان ناوی( م ـ ع ـ م) دوو گولەی بەردەکەوێت، هەردوو کەسەکەش خەڵکی شاری هەولێرن و دانیشتوی گەڕەکی ڕۆشنبیرین.


‌‌‌
1/10/2019 12:13:21 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ