هەواڵ

یەپەگە ناسنامەی ٨ کەسی بیانی ئاشکرا دەکات کە دەستگیری کردون.


بزاڤ
یەپەگە رایگەیاند ھەشت کەسیان دەستگیر کردووە لە سنوری ھەجین کە سەرجەمیان بیانین و لە ناو چەکدارانی رێکخراوی داعش شەڕیان کردووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە، کە تیایدا ھاتووە: چەتەکانی داعش لە ئەنجامی پێشڕەویی ھێزەکانماندا لە ناوچەیەکی بەرتەسکدا گیریان خواردووە، بۆ خۆڕزگارکردنیان ھەموو ڕێگەیەک تاقی دەکەنەوە. لەگەڵ ئەوەی چەتەکانی داعش لە زۆر شوێن لە لایەن ھێزەکانمانەوە گورزی تووندیان لێ دەدرێت، بە ھێرشی بەرفرەوان ھەوڵ دەدەن ڕێ لە سەرکەوتن و پێشڕەویی ھێزەکانی ئێمە بگرن.

یەپەگە باس لەوەش دەکات کە "گرووپێک چەتەی بیانی کە لە ھەوڵی پیلاندانان بۆ ھێرشکردنە سەر ھاوڵاتییانی سیڤیلدا بوون، لە ئەنجامی چاودێریی وردی تەکنیکی و فیزیکی لە لایەن یەکینە پەیوەندیدارەکانی ئێمەوە دەستگیر کران".

یەپەگە راشیدەگەیەنێت "لەو ھەڵمەتانەی ئێمەدا کە ٦و ٧ی کانوونی دووەم ئە نجام دران، ٨ چەتەی خەڵکی ئەمەریکا، ڕووسیا، ئۆکراینا، ئەڵمانیا، کازاخستان، تاجیکستان و ئۆزبەکستان بەساخی دەستگیر کران".

لەبارەی ناسنامەی ئەو کەسانەی دەستگیری کردووە دەڵێت ناسنامەکانیان بەو شێوەیە "عادل ڕەحمۆڤ (ئەبوو ئەمینە ئۆزباکی)، ٥٨ ساڵان، ئۆزباکستان، فەرھاد قادرۆڤ (ئەبوو بیلال ئۆزباکی)، ٢٨ ساڵان، ئۆزباکستان، محەمەد دەولەت (ئەبوو موسعەب تاجیکی)،٢٢ ساڵان، تاجیکستان، ئاسکار زارمانبەتۆڤ (ئەبوو داود نووخا)، ٢٧ ساڵان، ئۆکرانیا، ساتیبەک ئۆشیبائەڤ (ئەبوو ڕووقایا)، ٣٠ساڵان، کازاخستان، بیمورزائەڤ بیگان (ئەبوو سارا)، ٣٠ساڵان، ڕووسیا، سولای نوە سو (ئەبوو سلێمان ئەمریکی)، ١٦ساڵان، ئەمەریکا، لوکاس گلاس (ئەبوو ئیبراھیم ئەڵمانی)، ٣١ساڵان، ئەڵمانیا".



‌‌‌
1/10/2019 12:15:19 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ