هەواڵ

لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان: پشكى هه‌رێم له‌ بودجه‌دا هیچ گۆڕانكارییه‌كى تێدا نه‌كراوه‌


بزاڤـــــ:

لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عیراق ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌، پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌ پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2019دا هیچ گۆڕانكاریه‌كى تێدا نه‌كراوه‌ و 12.67%ه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ سوهام عه‌قیلى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتویه‌تى " له‌و كۆبونه‌وانه‌ى كراون، بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستكاری نه‌كراوه‌ و تائێستاش هه‌ر 12.67%ه‌و هیچ گۆڕانكاریه‌كى تێدا نه‌كراوه‌".

وتیشى "لیژنه‌كه‌ چه‌ند ئه‌ندامێكى راسپاردوه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كان له‌سه‌ر بابه‌تى بودجه‌، پێشنیاره‌كان، بۆچون و داواكارییه‌كانیان".

فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان هه‌وڵى زیادكردنى پشكى هه‌رێم ده‌ده‌ن له‌بودجه‌ی فیدراڵیدا، كه‌ پێشتر 17% بوو، به‌ڵام لایه‌نه‌ عیراقییه‌كان رازى نابن و پێیانوایه‌ پێشتر هه‌رێمى كوردستان له‌پشكى خۆى زیاترى وه‌رگرتوه‌.

له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق بۆ رادیۆ نه‌وا ئاشكرایكرد، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی پرۆژه‌یاسای بودجه‌، لیژنه‌یه‌ك سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت و پێنه‌دانی زانیاری دروست له‌ پرسی نه‌وت و داتاكاندا، له‌كۆی پێنج ئه‌ندامی كورد له‌ لیژنه‌ی دارایی، سێ ئه‌ندامیان داوایانكردووه‌ به‌شداری لیژنه‌كه‌ نه‌كه‌ن.

‌‌‌
1/10/2019 11:34:31 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ