هەواڵ

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادارده‌كاته‌وه‌


بزاڤــــ:

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی داوا له‌هاووڵاتیان ده‌كات له‌كاتی نزمبوونه‌وه‌ی  پله‌ی گه‌رما ئاو نه‌ڕێژنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یبه‌ستێت.

له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی رایگه‌یاندوه‌، پێویسته‌ هاووڵاتیان له‌كاتی دابه‌زینی پله‌ی گه‌رما، ئاو نه‌ڕێژنه‌ كۆڵان و شه‌قامه‌كان چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌فیڕۆدانی ئاو و به‌هۆی نزمی پله‌ی گه‌رماوه‌ ده‌بێته‌ به‌ستنی شه‌قام و كاره‌ساتی ئۆتۆمبێل و دڵته‌زێنی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌،  پێوه‌ری ئاو داپۆشن بۆئه‌وه‌ی نه‌بێته‌ هۆی شكاندنی، ده‌زوله‌یه‌ك ئاو بكه‌نه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی نه‌بێته‌ به‌ستنی بۆری ئاو، له‌كاتی به‌ستنی بۆریه‌كه‌شدا  كه‌مێك ئاوی گه‌رم بكه‌ن به‌ به‌لوعه‌و بۆریه‌كاندا بۆئه‌وه‌ی نه‌بێته‌ شكاندنیان.


‌‌‌
1/10/2019 11:38:10 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ