هەواڵ

بزاڤـ. کۆبونەوەکەی رابەری بزووتنەوەو شەش ئەندام مەکتەبی سیاسی سەرکردایەتی دەست لەکارکێشاوەکە ئاشکرادەکات


بزاڤـ: 
مونیرە عبدالعزیز ئەندامی مەکتەبی سیاسی  ڕایگەیاندووە" لەگەڵ برایانی دەست لەکارکێشاوە کۆ بوینەوە ڕۆژی دوشەممە بەئامادەبونی بەڕێز جەنابی ڕابەری گشتی و بەڕێز کاک کامیل ی حاجی علی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و من و زانایانی ھیئەی باڵای شەرعی و کاک ئەحسەن حەسەن سکرتێری ڕابەری گشتی لە بارەگای مەکتەبی ڕابەری گشتی لە سلێمانی پێشوازیمان کرد لە شەش برا دەست لەکارکێشاوەکە و لە دانیشتنێکی دۆستانە و برایەتی دا بەڵێنیان دا ھەر بزوتنەوەن و برایەتی ناو بزوتنەوەی ئیسلامی بپارێزین

سەرچاوەیەک لە بزووتنەوەی ئیسلامی بە بزاڤـ_ی ڕاگەیاند بە نێوەندگیری زانایانی ھیئەی باڵای شەرعی شەش ئەندامی مەکتەبی سیاسی سەرکردایەتی دەست لەکارکێشاوەکەی ئەو حزبە لەگەڵ رابەری بزوتنەوە لە شاری سلێمانی کۆبونەوەتەوە، لە کۆبونەوەکەدا ئەو شەش سەرکردەیە داوای چەند خاڵێکیان کردبوو کە بریتی بوون لە کۆتاییھێنان بە تاکڕەوی و قۆرخکاری لەبڕیارو بەڕێوەبردنی حزبدا، ئاشکراکردنی سەرچاوەکانی داھات و دارایی و چۆنیەتی سەرف و خەرجی و سپاردنەوەی بەمەکتەبی دارایی، کۆتاییھێنان بەناڕوونی لەسیاسەتی بزووتنەوەدا لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوە.کۆتاییھێنان بە کاری بێ سەروبەری و گێڕانەوەی رۆڵ بۆ سەرجەم ئۆرگانەکانی باسک و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردیەتی لەچوارچێوەی پەیڕەو و پرۆگرامی ناوخۆی بزووتنەوەی ئیسلامی".

سەرچاوەکە ووتی: کە سەرجەم داواکایەکانیان لەلایەن رابەری بزووتنەوە رەتکراوەتەوە ھەر لەو کۆبونەوەیەدا ئەو شەش سەرکردەی بزووتنەوە دەستیان لە ئەندامیتیش کیشاوەتەوە ئێستا ھیچ پەیوەندییەکیان بەو حزبەوە نەماوە".


‌‌‌
1/11/2019 11:17:27 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ