هەواڵ

''نوێژ خوێنان لە مزگەوتدا وەرزش دەکەن''


بزاڤـ:باخان عەبدولڕەحمان

بۆ یەکەم جار لە ھەڵەبجە و لەمزگەوتەکاندا نوێژ خوێنان لەدوای ئەنجامدانی نوێژی بەیانیان، وەرزش دەکەن و ئامانجیانە وەرزش کردن بکەن بەکلتور.

ھێمن جەلال کە نوێژ خوێنی مزگەوتی بەھەشتە لە ھەڵەبجە لەبارەی پڕۆژەکەیانەوە بەبزاڤی ڕاگەیاند:"ئێمە وەک کۆمەڵە نوێژ خوێنێکی مزگەوتی بەھەشت لەدوای نوێژی بەیانی بۆماوەی کاتژمێرێک وەرزش دەکەین و سەرەتای وەرزشەکەش بە گەرمکردنی جەستە دەست پێدەکەین و پاشان وەرزشی یۆگا و سوکە وەرزشێک کە لەتوانای نوێژ خوێناندا ھەبێت دەیکەین".

ڕاشیگەیاند:"ئامانجیا­ن تەندروستکردنی جەستە و دەرونیانەو دەیانەویت ئەم دیاردە بکەن بە کلتورێک، وەرزشەکەش لەلایەن ڕاھێنەر دارا مەحمود بەڕێوەدەبرێت و لەپیر و گەنج بەژداری دەکەن".

شایەنی بەسە ئەمە بۆ یەکەمین جارە لەسەر ئاستی ھەرێم و لەمزگەوتێک پڕۆژەیەکی وەرزشی بەناوی پڕۆژەی وەرزشی بەردەوام بەڕێوەدەچێت



‌‌‌
1/12/2019 12:59:58 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ