هەواڵ

سەرکردەیەکی یەکێتی: رۆژانە ٣٠ ھەزار بەرمیل نەوت لە کەرکوک دەدزرێت


بزاڤـ:

لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی رایدەگەیەنێت" رۆژانە ٣٠ ھەزار بەرمیل نەوت لە کەرکوکەوە بە تەنکەر دەدزرێت و لە سلێمانی بە سات و سەودای تایبەتی ساغدەکرێنەوە.

مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیەتی" لە چاڵگە نەوتیەکانی " جمبور" لە ناحیەی تازە خورماتوی کەرکوک، رۆژانە ٣٠ ھەزار بەرمیل نەوت بە کاروانی تەنکەری بەرپرسان تاڵان دەکرێت".

دەشڵێت: کاروانی ئەو نەوتە دزراوە شەوانە بەرەو سلێمانی رێچکە دەبەستن و بەپێی سات و سەودای تایبەتی ساغدەکرێنەوە.


‌‌‌
1/14/2019 7:52:45 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ