دیدار

ڕاوێژکارێکی پەرلەمانی کوردستان: پەرلەمان ناتوانێت ھیچ جۆرە فشارێک بخاتە سەر لایەنەکان بۆ پێکھێنانی حکومەت


دیدار:یەعقوب کاکل

ھیچ پاڵپشتییەکی یاسایی نیە بۆ ھێشتنەوەی دانیشتنەکان بە کراوەیی ، ئەم نەریتە خراپە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش پیادە کراوە ، بەڵام دادگای ئیتتحادی باڵای عێراق لە ساڵی ٢٠١٠ ھێشتنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراقی بەنادەستووری لەقەڵمدا و ئاگاداری کردنەوە کە دەبێـ ھەرچی زوە کۆتایی بە دانیشتنی کراوە بھێنن

بزاڤ دیدارێکی تایبەتی لەگەڵ بەڕێز : د. خامۆش عومەردا ساز کردووە ، ناوبراو راوێژکاری پەرلەمان و پسپۆری دەستووی و یاسا و مامۆستای زانکۆیە .
سەرەتا د. خامۆش زۆر سوپاست ئەکەیین بۆ ئامادەبوون و وەڵامدانەوەی پرسیارەکانمان .
سوپاس بۆ ئێوەیش ، سڵاوتان لێ بێت . 

پرسیاری یەکەممان ئەوەیە : ئایا لە ڕویی  یاساییەوە تاکەی ئەتوانرێت دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان وا  بە کراوەیی  بھێڵرێتەوە ؟

-بە گوێرەی ماددە ٤٨ی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان – عێرق، ژمارەی -١-ی ساڵی ١٩٩٢ پەرلەمان لە یەکەم دانشتنیدا بەڕێگەی دەنگدانی نھێنی سەرۆک و جێگری سەرۆک و سکرتێری پەرلەمان بە زۆرینەی ڕەھا دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی ھەڵدەبژێرێت ،ھەروەھا بەگوێرەی برگەی دووەم لە ماددەی ١١ی پەیِرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستانی عێراق سەرۆکی یەکەم دانیشتن ئەرکی تەنھا بریتی دەبێت لە بەریَِوەبردنی دانیشتنی یەکەم و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی ، بۆیە لە ڕووی یاساییەوە ھێشتنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان بە کراوەیی پێشێلکارییە بۆ یاسای ھەڵبژاردن و پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ، ھیچ پاڵپشتییەکی یاسایی نیە بۆ ھێشتنەوەی دانیشتنەکان بە کراوەیی ، ئەم نەریتە خراپە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش پیادە کراوە ، بەڵام دادگای ئیتتحادی باڵای عێراق لە ساڵی ٢٠١٠ ھێشتنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراقی بەنادەستووری لەقەڵمدا و ئاگاداری کردنەوە کە دەبێـ ھەرچی زوە کۆتایی بە دانیشتنی کراوە بھێنن ، لە ھەرێمی کوردستانیش لە خولی پێشوو بەھەمان شێوە دانیشتنەکانی بەکراوەیی ھێشتەوە ، بۆیە ھەندێک لە چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی بواری کۆمەڵی مەدەنی داوایەکیان لە بەردەم دادگای ئیداری ھەولێر بەرز کردەوە دژی (سەرۆکی تەمەن)ی ئەوکاتەی پەرلەمان ، دادگای ئیداری ھەولێر ھێشتنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستانی بە نایاسایی لەقەڵمدا ، بەڵام دەستەی تێھەڵچوونەوە بڕیارەکەی دادگای ھەڵوەشاندنەوە .

سەرۆکی کاتی پەرلەمان ( یان سەرۆکی تەمەن ) تاکەی دەتوانێت لە پۆستەکەی خۆی بمێنێتەوە ؟ 

-بە گوێرەی ماددەی ٤٧ی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ، بەرلەمان یەکەمین دانیشتنی بە سەرۆکایەتی بە تەمەنترین ئەندام دەبەستێت ، واتە : ( سەرۆکی تەمەن)  تەنھا سەرۆکایەتی یەکەم دانیشتن دەکات ، ھەروەک لە بڕگەی دووەمی ماددە ١١ ی پەیڕەویشدا ھاتووە ، ئەرکی تەنھا بریتی دەبێت لە بەڕێوەبردنی دانیشتنی یەکەم ، واتە : سەرۆکی تەمەن ناتوانێت درێژە بە کارەکانی بدات ، ناشتوانێت ھیچ تایبەتکارییەکی سەرۆک مومارەسە بکات ، بەڵکو کارەکەی بەھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی کۆتایی دێت ، بە سەرۆکی کاتیش نەناسراوە ، بەگوێرەی یاسایش وەک سەرۆک پەرلەمان ناتوانێت دەربکەوێت .

ئەگەر لایەنەکان لەسەر پێکھێنانی کابینەی نوێ نەگەیشتنە ڕێکەوتن ،کە ئەوە زیاتر لە ١٠٠  رۆژی تێپەڕ کردوە بەسەر تەواوبوونی ھەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی ھەرێمی کوردستان بۆ خولی پێنجەم ؟ 

-بە گوێرەی خاڵی ٣ لە ماددەی ٥٦ی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ، پەرلەمان ھەڵدەستێت بە دەستنیشانکردنی سەرۆکی دەسەلاتی جێبەجێکردن ، بە گوێرەی بڕگەی ١٢ی لە ماددەی ١٠ی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان ، سەرۆکی ھەرێم پاش ناونانی لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە کاندیدی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕادەسپێرێت بۆ پێکھێنانی کابینەی وەزاری لە ماوەیەکدا کە لە ٣٠ رۆژ  تێپەڕ ناکات بە گوێرەی یاسای دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ھەرێم ، ئەو دەسەڵاتە بە دەسەڵاتی دادوەری دراوە ، کەواتە : ڕۆڵی پەرلەمان لەوە دەردەکەوێت کە کەسێک بۆ پێکھێنانی حکومەت دیاری بکات ، دواتر دەسەڵاتی دادوەری ڕایسپێرێت بۆ پێکھێنانی حکومەت تا ێستایش لایەنە سیاسیەکان نەگەیشتنوتە ڕێککەوتنێکی سیاسی بۆ پێکھێنانی حکومەت ، بۆیە : پێدەچێت ئەو دۆخە درێژە بکێیشێت ، لەبەر ئەوەی پەرلەمان تاکو ئێستا دەستەی سەرۆکایەتی ھەڵنەبژاردووە و لیژنەکانیشی پێک نەھێناوە ، وە کۆبوونەوە ناکات و ناتوانێت ھیچ جۆرە فشارێک بخاتە سەر لایەنەکان بۆ پەلە کردن لە پێکھێنانی حکومەت .

پرسی ھەموارکردنەوەی  یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم کە لە ئێستادا ھەڵپەسێردراوە ، پەرلەمان دەتوانێت  چی لەو بارەوە بکات ؟ کەی و چۆن جارێکی تر ھەمواری دەکاتەوە ؟ لە کاتێکدا ئێستا باس و خواس لە لای لایەنێک لە دیاریکردن ( وەک کاندید) بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێم گەرمە؟

-یاسای سەرۆکایەتی ھەرێمی ساڵی ٢٠٠٥ کە لە ساڵی ٢٠١٧  بە یاسای دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ھەرێم بەسەر دامەزراوەکان لە کارکردن وەستێنرا ، دواتر لە ساڵی ٢٠١٨ دامەزراوە سەرۆکایەتی ھەرێم ھەڵپەسێندرا ، بە گوێرەی بڕگەی دووەمی یاسای ژمارەی ١٠ی ساڵی ٢٠١٨  پێویستە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە ماوەی  دوو وەرزی گرێدانی ساڵی یە.


‌‌‌
1/17/2019 10:39:01 AM
Print Friendly and PDF
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ