هەمەڕەنگ

بەم چەند ڕێگایەی خوارەوە ئەدەبێکی جوان و شەخسیەتێکی باش بکەرە دیاری بۆ مناڵەکەت



David Lowry, Ph.D. نوسینی:
وەرگێڕانی: باران ئاریایی

هەڵسوکەوتی نەشیاو و بێئەدەبی مناڵ زۆرجار بە ویستی خۆی نییە، هەندێك جار نازانێت کە ئەو هەڵسوکەوت و رەفتارەی ئەو دەیکات بێ ئەدەبی و ناشرینە. لەبەر ئەوەی لەم سەردەمەی ئێستاشدا زۆربەی دایك و باوکەکان ئیش دەکەن و کاتێکی تەواویان نیە بۆ پەروەردەکردنێکی باشی مناڵەکانیان، بۆیە لێرەدا ٢٣ خاڵ دەخەینە ڕوو کە ئەگەر دایك و باوك هەوڵ بدات ئەمانە فێری مناڵەکەی بکات ئەوا توانیویەتی تا ڕادەیەکی باش مناڵەکەی پەروەردەیەکی باش بکات.

١- هەرکات کارێك یاخود شتێك لە کەسێك داوا دەکەیت ووشەی (بێزەحمەت) بەکار بهێنە.
بۆ نمونە ئەگەر قەڵەمەکەت بەدەستی کەسێکەوە بێت و بتەوێت داوای لێ بکەیتەوە ئەوا بڵێ: بێزەحمەت قەڵەمەکەم ئەیەیتەوە.


٢- کاتێك کەسێک شتێکی دایە دەستت سوپاسی بکە.
بڵێ سوپاس!


٣- بێجگە لەو کاتانەی کە زۆر پێویستە، هەرگیز قسە بە گەورەکان مەبڕە، چاوەڕێ بکە تا قسەکانیان تەواوە دەێت ئەوکات داواکاریەکەی تۆش گوێ لێدەگرن و وەڵامت دەدەنەوە.


٤- ئەگەر دەتەوێت سەرنجی کەسێك بۆلای خۆت ڕابکێشی و بتەوێت گوێت لێبگرێت، باشترین ڕێگا ووشەی (ببورە) بەکار بهێنە تا سەرنجت بدات ئەوکات دەتوانیت قسەی بۆ بکەیت.

٥- کاتێك ئەتەوێت کارێك ئەنجام بدەیت بەڵام لە ڕاستی و دروستی کارەکە دڵنیا نیت، دەبێت ئیزن وەربگریت، تا لەدوای ئەنجام دانی کارەکە پەشیمان نەبیت.


٦- هەرگیز دەربارەی عەیبی لەش و لارو ڕوخساری هاوڕێکانت قسە مەکە، تەنها کاتێك نەبێت کە باسی لایەنە باشەکانیان بکەیت، کە ئەمەش دڵی هاوڕێکانت خۆش دەکات.


٧- کاتێك کەسێك حاڵت دەپرسێت، وەڵامی بدەرەوەو تۆش لە حاڵی ئەو بپرسە، بۆ نمونە کاتێك ]ێت دەڵێت: چۆنی؟
لەوەلامیدا بڵێ: باشم سوپاس! ئەی بەڕێزتان چۆنن؟



٨- کاتێك دەچیتە ماڵی هاوڕێکەت تا بەیەکەوە یاری بکەت، لەدوای ئەوەی کە ویستت بگەڕێتیتەوە ماڵ، سوپاسی دایك و باوکی هاوڕێکەت بکە کە ئیزنیان دایت بچیتە ماڵیان.



٩- ئەگەر ویستت بچیتە جێگایەك، ژوورێك کە دەرگاکەی داخرابوو، لە دەرگا بدە تا کەسێك وەڵام نەداتەوەو ئیزنت نەدات مەچۆرە ژوورەوە.


١٠- ئەگەر تەلەفونت کرد بۆ چیگایەك یاخود وەڵامی تەلەفۆنت دایەوە، سەرەتا ناوی خۆت بڵێ و خۆت بناسێنە، پاشان بڵێ بێزەحمەت دەتوانم لەگەڵ (ئەوکەسەی کە دەتەوێت قسەی لەگڵ بکەیت) قسە بکەم، یاخود دەتەوێت لەگەڵ کێ قسە بکەیت بەڕێزتان.


١١- کاتێك دیاریەك وەردەگریت، سوپاسی کەسەکە بکە کە دیاریەکەت دەداتێ و بڵێ سوپاس!



١٢- هیچ کات لەبەردەم کەسانی گەورە یاخود هاوڕێکانت قسەی ناشرین مەکە!



١٣- هاورێکانت یاخود خوشك و براکانت بە ناوو ناتۆرەی ناشرین بانگ مەکە.



١٤- هیچ کات گاڵتە بە هاوڕێکانت مەکە، چونکە ئەم کارەی تۆ دەبێتە هۆی بێزاربوون و نیگەرانی ئەوان کە چیتر نەیانەوێت لەگەڵت یاری بکەن.



١٥- ئەگەر لەکاتی یاری یاخود ڕێگە ڕۆشتندا خۆت کێشا بە کەسێكدا یەکسەر داوای لێبوردنی لێبکەو بڵێ: ببورە ئاگام لەخۆم نەبوو!



١٦- کاتێك دەتەوێت بکۆکیت یاخود بپژمیت دەست بگرە بە دەم و لوتەوە، هەرگیز بەبەرچاوی کەسی کەوە دەست مەکە بە لوتا.



١٧- کاتێك لە دەرگایەك چویتە ژوورەوە یاخود دەرەوەو زانیت کەسێکی کە لەدواوەتەوەیە و دەیەوێت ئەویش بە دەرگاکەدا تێپەڕ ببێت ئەوا دەرگاکەی بۆ بگرەو بەکراوەیی بۆی بەجێ بهێڵە.


١٨- کاتێك دایك، باوك، مامۆستاکەت یاخود دراوسێکەتان خەرێکی ئەنجام دانی کارێکە ئەوا پێیان بڵێ کە هاوکارییان پێویستە، ئەگە پێویستیان بوو هاوکارییان بکە، چونکە بەهاوکاری کردنی ئەوان کارێکی تازە فێر دەبیت کە پێشتر ئەنجامت نەداوە.


١٩- ئەگەر کەسێك داوای لێکردی کە کارێکی بۆ ئەنجام بەیت، ئەوا بۆڵە بۆڵ مەکەو بە پێکەنیەوە کارەکەی بۆ ئەنجام بدە.


٢٠- ئەگەر کەسێك لە ئەنجامدانی کارێکدا یارمەتی دایت، ئەوا دوایی سوپاسی بکە، چونکە بەم کارەت وا دەکەیت کە ئەگەر بۆ کارێکی کە یارمەتیت پێویست بوو دووبارە یارمەتیت بداتەوە، بە تایبەت مامۆستاکەت.



٢١- ئەگەر لەکاتی نان خواردن نازانیت بە شێوەی دروست قاپ و کەچك و چنگاڵ بەکار بهێنیت ئەوا لە دایك و باوکت بپرسە تا فێرت بکەن یاخود سەیری ئەوان بکە با فێر بیت.


٢٢- لەکاتی نان خواردن دەستماڵێکی پاك لای خۆت دابنێ تا هەرکات پێویست بوو دەمتی پێ بسڕیت.


٢٣- لەسەر مێزی نان خواردن یاخود لەسەر سفرە هەرگیز خۆت ڕامەکێشە بۆ ئەو خواردنەی کە لێوەت دوورە، بەڵکو داوای یارمەتی لە کەسێك بکە تا لێت نزیك بکاتەوە.


‌‌‌
1/19/2019 9:07:05 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ