راپۆرت

ھەڵدانەوەی دیوێکی تری شۆرشی کوردی لەڕۆمانی وێرانەدا



  بزاڤ/ھۆشیارجەمال

ڕۆمانی وێرانە ھەڵدانەوەی لاپەرەکانی شۆرش وڕۆژگارەکانی کیمیاباران و شاڵاوی ڕەشی ئەنفال وێرانکردنی گوندەکانی کوردستانە لەلایەن ڕژێمی بەعسی ڕوخاو،نوسەری ئەم ڕۆمانە بەھادین نوری کەسایەتی دیاری چەپی کوردستان وئامادەبووی ناوی ناوبزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردە،حزوری ھەبووە لەناوئازارەکانی ئەوێ ڕۆژێ نوسەردەڵێت وێنەگرنەبووم تاوێنەی تاوان وئازارەکان بگرم بەڵام توانیم ئازاروبرینەکان نیشانی ھەموان بدەم.

 

  ئەوەی ڕووداوەکانی ناوئەمڕۆمانە لەکتێب و ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانی ناوگۆڤار وڕۆژنامەکان و بەرنامەی کەناڵە تەلەفزیونیەکان یان وتەی بەشێک لەپێشمەرگە یان شایەتحاڵەکان وبەرپرسەکان جیادەکاتەوە ئەوەیە لەکاتی خوێندنەوەی ئەم کتێبەدا، کۆمەڵیک ڕاستی مێژووی کەم باسکراودەخوێنیتەوە کەپێشتر ڕاگەیاندنی کوردی کاریان لەسەرنەکردەوە یاخودلەکەناری بابەتەکەدواون، لەجیاتی دەست خستە سەرکۆی برینەکان زیاتر کاریان لەسەر ستەم زوڵم وتاوانەکانی سەدامی دیکتاتۆرو حکومەتەکەی کردۆتەوە.

 

،،
ڕاوکردن لەخەڵکی گوندەکان قەدەغەکرابوو،لەودەمەدا لەلایەن ‌ھێزی پێشمەرگەوە بەڵام زۆربەی ئاژەڵەکێویەکان ڕاودەکران لەلایەن پێشمەرگەوە،ئەمە ئەگەر بۆدابین کردنی پێداویستەکانی ڕۆژانەی خۆیان بوایە تاڕادەیەک ئاسای بوو بەڵام زۆربەی ڕاوکردنە بۆ بەرپرسەکانیان بوو''
 

 

دەست بردن بۆئازارەکان

  نوسەرلەم ڕۆماندا زیاتردەستی خستۆتەسەربرینەکانی ناوجەستەی نەتەوەی کوردخۆی کەتائیستاش سارێژنەبوون،لەکاتیکداکەھەمووحزبەکان دڕەندەی بەعسیان زانیەەوە وئاگاداری پلانی وردی بوونە،کەئەو دەسەڵاتە ڕەگەزپەرستە ھەمووھەوڵیک دەدات بۆلەناودانی نەتەوەی کورد چ لە ڕووی کلتور وزمان ودیمۆگرافیای شارەکانیەوە بێت یان کوشتنی لاوەکانی راپێچکردنیان بۆناوزیندان، بەڵام ھێزەکوردیەکانی بەژدار لەجوڵانەوەی کوردیدا لەوسنورەجوگرافیا داخراوەکەمەی کەدەسەڵاتداربوونە تێدا زۆربەی کاتەکانیان بە شەری براکوژی وئازاردانی ئەندامانی حزبەکانی تر ویەکتر قبوڵنەکردنەوە بەسەر بردەوە،وگیانی ڕق تۆڵەیان لەناخی کەسەکاندا چاندوەکەتائیستاش کاریگەری ھەیە و بەردەوامە.
 

 

ھاوڕێی کۆمەڵە دەبێت کەچووە گوندەکان دەست وداوێن پاک بێت

  پێشمەرگە لەخەیاڵی نەوەی ئێمەی دوای ڕاپەریندا وەک مرۆڤێکی پیرۆز سەیرکراوە،بەڵام ئەم ڕۆمانە ڕوویەکی تری بەشێک لەوکەسانەدەردەخات کەبەھەرھۆکارێک بووبێت کەڕەنگە بەشێکی ھەرباوەری بە خەباتی کوردیش نەبووبێت چەکی لەشان کردنەوە وخۆی خزاندبوە ناو ڕێزەکانی پێشمەرگەوە،ئەوکەسانە لەکاتێکداکەخەڵکی گوندەکان شەو ڕۆژ خزمەتی کردوەن نان و جلوبەرگ وشوێنی حەوانەوەی بۆدابین دەکردن بەچاوی خیانەتەوە سەیری ماڵ و خیزان و کچی ھەندێک لەگوندنشینیاکردەوە،ئەمکارەی ئەوکەسانە کە ڕەنگە کەمینەش بووبێت ھەمان ئەودێرانەی بیرخستەمەوە کە نەوشیروان مستەفا لەنامیلکەی ھاوڕێی کۆمەڵەدا بۆپێشمەرگەکانی دەنوسیت"ھاوڕێی کۆمەڵە دەبێت کەچووە گوندەکان دەست وداوێن پاک بێت بەرامبەر بەو کەس وماڵ وخێزانانەی کەخزمەتیان دەکەن"

  ڕاوکردن و بەرپرسەکان

  ڕاوکردن لەخەڵکی گوندەکان قەدەغەکرابوو،لەودەمەدا لەلایەن ‌ھێزی پێشمەرگەوە بەڵام زۆربەی ئاژەڵەکێویەکان ڕاودەکران لەلایەن پێشمەرگەوە،ئەمە ئەگەر بۆدابین کردنی پێداویستەکانی ڕۆژانەی خۆیان بوایە تاڕادەیەک ئاسای بوو بەڵام زۆربەی ڕاوکردنە بۆ بەرپرسەکانیان بوو،ئەم کلتورە دوای ڕاپەرینیش بەردەوام بووە تائیستاش کە وەزارەتی ناوخۆ کارمەندی ئەمنی بۆ پاراستنی ژینگەو دارستان وئاژەڵەکان دامەزراندەوە بەردەوامەو بەرپسەکان دەستیان لێ ھەڵنەگرتوە.

،،
پێشمەرگە ڕاستەقینەکان ئەوانەی خۆیان و کەسوکاریان ببونە قوربانی و زۆترین ماندوونیان دیوە ھیچیان بۆنەکرا وکەمینەیەک بەھۆیانەوە گەورەبوو، بوونە بازرگانی نەوت.




خەڵکی گوندەکان گەورەترین قوربانی بوون

  دێربەدێری ئەم ڕۆمانە ئازارو ھاوار ومەینەتی وھەژاری وماڵوێرانی خەڵکی گوندەکانە ،ھەتا بەوردی بیخوێنتەوە تێدەگەیت چەند قوربانیانداوە،ھەرلەساتەوەختی دەست پێکردنی جوڵانەوەی ڕزگاریخوازی کوردەوە لەباشوری کوردستان ھەتاوەکو سەرجەم ژیان وماڵو کچ و کوریان لەدەستداوە،کەچەندین ڕۆژومانگ لەکونە تەیارە دابەسەربردوە لەڕۆژگاری ئەنفالدا بە برسێتی وماندوێتی ولێکدابڕانی ئەندامەکانی خیزانەکان لەیەکتر، وگواستنەوەی بەشیکیان بۆ ئۆروگازۆرەملیەکان وبەشیکی تریان بۆزیندان و ئەنفال کردن،کەدواتر زۆربەی ھەرزۆری پیاوان وکوران یان کوژران و زیندەبەچاڵ کران وکچ وژنەکانیش ھەرچرکەو خولەکێکیان مردن و ئەنفال کردبوە ،چونکە بەرپرسە ئەمنیەکانی حکومەتی بەعس دەستدرێژی سێکسی دەکردە سەریان.

"لەوئێوارەبەسامەدا سەگەکەمان کەوتە قسە،بەلام سەگەکەمان مەردبوو وتی چی ئەکەن با بیکەن بەڵام من نابم بە بەعسی"

 

  پیکھێنەرێکی تری ئەم ڕۆمانە جاشە کەھەرلەسەرتاوە ڕۆڵیان ھەبوە لەوێران کردن وڕوخان وسوتاندی گوندەکان دزی شرەخۆری تاڵانکردنییان پێش سەربازانی ڕژێم،ئەنفال بەھاری ١٩٩٨ دەستی پێکرد وەرزی کۆکردنەوەی بەروبوومەکان بوو ئالەوکاتەدا سەرلقی جاشەکان سەرجەم بەرھەمی دانەوێلەی جوتیاریانی یان دەسوتان یاخود بۆخۆی دەی دەورەیوە دەی برد.

 

  ئەوەی سەرەنجی ڕاکێشام لەڕۆمانەکدالەکاتی چونە ناوماڵێک لەیەکێک لەگوندەکان بۆتاڵانی ودزی سەگی خاوەن ماڵەکە چەندین جارھەوڵدەدات نەھێڵت دەست بۆکەلوپەلەکانی ماڵەکە ببرێ   لەلایەن جاشەکانەوە ھەتا جاشەکە دی کوژێن و ئەفسەرێکی عەرەب بەجاشەکەدەلێت"ئەوسەگەی کوشتت لە تۆمەردترە،چونکە ئەو وەفای بۆ خاوەنەکەی ھەیە بەڵام تۆ وەفات بۆ کەس وکاری خۆشت نیە ئەم دێرانە کتێبی" گۆڕستانی چراکان" ی شاعیری گەورە شێرکۆبێکەسی بیرخەستمەوە کە لەبەشێکیدا دەلێت

"لەوئێوارەبەسامەدا سەگەکەمان کەوتە قسە،بەلام سەگەکەمان مەردبوو وتی چی ئەکەن با بیکەن بەڵام من نابم بە بەعسی"

 

  تاوانەکانی ئەو ڕۆژانە ئەوەندە زۆرن و ئەوەندە گەورەن لە ڕانانیکی لەم شێوەیە یاخود ڕۆمانێکدا جێگایان بکرێتەوە، برینەکان ھەرئەکولینەوە وئازارەکان بەردەوامە زۆربەی سەرپک جاشەکان ئێستا ڕێزی زیاتر لێدەگیری وبەشێک جاشەکانیش خانەنشینی وەردەگرن.

  گوندەکانیش لەجیاتی ئاوەدان کردنەوە پڕۆژە کەسەرچاوەی پرکردنەوەی کەرتی کشتوکاڵن دووبارە چۆڵ کران،بەھۆی نەبوونی پلانەوە،پێشمەرگە ڕاستەقینەکانیش ئەوانەی خۆیان و کەسوکاریان ببونە قوربانی و زۆترین ماندوونیان دیوە ھیچیان بۆنەکرا وکەمینەیەک بەھۆیانەوە گەورەبوو، بوونە بازرگانی نەوت.

 

  کەسوکاری ئەنفالیش چاوی چاوەڕوانیان کوێربوو نەک ھەرڕٶڵەکانیان نەگەڕایەوە نەبوونە خاوەنی ژیانێکی سایشتەش لەچارەکەسەدەی حکومرانی کوردیدا.


‌‌‌
2/3/2019 9:38:11 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ