هەواڵ

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی هەرێمی کوردستان


بزاڤــــــ:

 بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت و سبەی هەور و باران دەبێت.


بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ پێنج شەممە لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٧ پلە و نزمترین ٨ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٥ بە ٤ و دهۆک ١٥ بە ٩ و کەرکوک ١٨ بە ٧ پلە دەبێت.


هاوکات بۆ سبەی هەینی، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٥  پلە و نزمترین ٨ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٣ بە ٤، دهۆک ١٣ بە ٨، کەرکوکیش ١٦ بە ٧ پلە دەبێت.


بەڕێوەبەرایەتى کەشناسی و بومەلەرزەزانى هەرێم ڕایگەیاند، ئەمشەو نزمە پاڵەپەستۆى لاوازى دەریاى سور کار دەکاتە سەر هەرێمی کوردستان و بەهۆی کاریگەری ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەوە تاوەکوە ئێوارەی یەکشەممە نمەبارانى پچڕ پچڕ و مامناوەند لە ناوچە جیاجیاکانى هەرێم دەبارێت وە بەفریش لە ناوچە شاخاویە سنورییەکان دەبارێت بە تایبەتى شەوى شەممە لەسەر یەکشەممە.



‌‌‌
2/7/2019 12:35:43 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ