هەواڵ

هاتوچۆی سلێمانی وەستانی ئۆتۆمبێل لای چەپی شەقامە خزمەتگوزارییەكان قەدەغە دەکات


بزاڤـــــ:

هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ١٠ی شوباتی ٢٠١٩وە وەستانی ئۆتۆمبێل لای چەپی شەقامە خزمەتگوزارییەكانی شەقامی بازنەی مەلیك مەحمود قەدەغە دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردووتەوە، لەڕۆژی یەكشەممەی داهاتوەوە (١٠ی شوباتی ٢٠١٩) بۆ كەمكردنەوەی قەرەباڵغی ‌و لۆد لەسەر شەقامی بازنەی مەلیك مەحمود، وەستانی ئۆتۆمبێل لە لای چەپی شەقامی بازنەیی قەدەغەدەكرێت‌.

ڕوونیشیکردووتەوە، شۆفێر دەتوانێت ئۆتۆمبێلەكەی لای ڕاستی شەقامەكە ڕابگرێت، هەر شۆفێرێك ئۆتۆمبێلەكەی لای چەپی شەقامەكە ڕابگرێت لەلایەن تیمەكانی هاتووچۆوە لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەكرێت‌ و دووچاری سزای دارایی دەبێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لەسەرەتای مانگی شوباتدا هاتوچۆى سلێمانى پلانى گۆڕینی ئاڕاستەى بەشێک لە شەقامەکانى سلێمانى بە ئەزموونى خستە بوارى جێبەجێکردنەوە و دواتر سەرکەوتنى پلانەکە ڕاگەیەنرا.


‌‌‌
2/7/2019 12:38:04 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ