پۆلیسی سلێمانی دانپێدانانی به‌كارهێنه‌رێكی مادده‌هۆشبه‌ره‌كانی بڵاوکردەوە
بزاڤـــــ:
پۆلیسی سلێمانی دانپێدانانی به‌كارهێنه‌رێكی مادده‌هۆشبه‌ره‌كانی بڵاوکردەوە، دەستبەسەرگرتنی بڕێک ماددەی هۆشبەریشی ڕاگەیاند.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس چاودێری تۆمه‌تبارێكیان كرد كه پێشتر به‌هۆی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیركرابوو، دوێنێ توانرا له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناره‌وه تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكرێت كه بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌ری پێبووه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر ماڵی تۆمه‌تباره‌كه پشكنێراوە، دواتر توانراوە ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی دیكه له‌ماده‌ی هۆشبه‌ردا بگیرێت كه بە وتەی خۆی، بۆخۆی به‌كاریهێناوه، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵیدا تا بزانین تۆمه‌تبار ته‌نها به‌كارهێنه‌ری مادههۆشبهرهكانه یان بازرگانیشی پێوه‌كردووه.
ڕاشیگەیاندووە، كه ئه‌و تۆمه‌تباره دوو جاری دیكه به‌هۆی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیركراوه، جاری یه‌كه‌م به‌هه‌شت مانگ زیندانیی سزادراوه، جارێكی دیكه‌ش ده‌ستگیركراوه و به‌ر لێبوردنی گشتی كه‌وتووه‌و ئازادكراوه، ئه‌مجاره‌ش ده‌ستگیركراوه‌ته‌وه و له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌نده‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
|