وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم واده‌ی هه‌ڵگرتنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی راگه‌یاند
بزاڤــــ:
پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: له باره‌ی هه‌ڵگرتنی پاشكه‌وتی موچه‌وه هه‌واڵی خۆش هه‌یه، هه‌ركات حكومه‌تی عیراق یاسای بودجه‌ی 2019ی جێبه‌جێ كرد و پشكی هه‌رێم ره‌وانه كرا، پاشه‌كه‌وتی سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌ڵده‌گیرێت.
ئه‌مڕۆ وه‌زیری په‌روه‌رده له به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی مه‌تین له شاری هه‌ولێر، كه نۆژه‌نده‌كرێته‌وه، رایگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی هه‌یه بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خوێندنگه‌كان ته‌رخان بكات، بۆئه‌وه‌ش ره‌نگه زیاتر له 500 قوتابخانه هه‌بێت، كه پێویستییان به نۆژهنكردنهوهبێت. بۆئه‌وه‌ش ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلار بودجه‌ی پێویسته.
له باره‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانیش، پشتیوان سادق وتی "له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌وه هه‌واڵی خۆش هه‌یه، هه‌ركات حكومه‌تی عیراق یاسای بودجه‌ی 2019ی جێبه‌جێكرد و پشكی هه‌رێم به‌پێی ئه‌وه‌ی له بودجه‌دا هاتوه، ره‌وانه كرا، ئه‌وا پاشه‌كه‌وتی سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌ڵده‌گیرێت".
|