هەواڵ

كه‌شناسی هه‌رێم: بارانی پچڕ پچڕ له‌ ناوچه‌كان و به‌فر له‌ شاخه‌كاندا ده‌بارێت


بزاڤـــ:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، باران بارین به‌شێوه‌ی پچر پچڕ به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌فریش له‌ناوچه‌ شاخاویه‌كاندا ده‌بارێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌، له‌ ماوه‌ی 12 كاتژمێری رۆژی هه‌ینیدا، له‌ هه‌ولێر 6.6 ملیمه‌تر باران باریوه‌، له‌ دهۆك 9.8 ملیمه‌تر، له‌ سلێمانی 4 ملیمه‌تر و له‌ كه‌ركوكیش 9.4 ملیمه‌تر باران باریوه‌.

كه‌شناسی ئه‌وه‌یشی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌، دوێنێ زۆرترین رێژه‌ی باران له‌ ناحیه‌ی بامه‌ڕنێ-ی دهۆك باریوه‌، كه‌ گه‌یشتۆته‌ 18.8 ملیمه‌تر.


‌‌‌
2/9/2019 12:14:31 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ