مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ دیاریکردنی کاندیدی پۆستی پارێزگاری کەرکوک لە کۆبوونەوەدایە
بزاڤــــ:
مەکتەبی سیاسیی یەکێتى لە سلێمانى لە کۆبوونەوەدایە و میدیاى فەرمى ئەو حزبەش ڕایگەیاند، گفتوگۆ لەسەر دیاریکردنى کاندیدى یەكێتی بۆ پۆستی پارێزگارى کەرکوک دەکەن.
کۆبوونەوەکە بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ بەڕێوەدەچێت و بەپێی زانیارییەكانی میدیاى ئەو حزبەش، مەكتەبی سیاسی یەكێتی گفتوگۆ لەبارەی پرسی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە هەولێر و كاندیدی یەكێتی دەكات بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك.
ئاماژەى بەوەشکردووە، بڕیارە لەكۆبوەكەدا گفتوگۆ لەسەر رێككەوتنی سیاسی نێوان یەكێتی و پارتی بکرێت بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم.
ڕۆژی سێشەممەى پێشوو هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتى و یەکێـى لە هەولێڕ کۆبوونەوە و بڕیاریاندا ڕۆژى ١٨ى ئەم مانگە سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان هەڵبژێرن و کۆبوونەوەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک لە هەولێر بەڕێوەبەرن و دواتر پۆستەکانى کابینەى نوێى حکومەت لە نێوان خۆیان و حزبە بەشدارەکانى کابینەکەدا دابەشبکەن.
|