هەواڵ

عەتا سەراوی: ژەهرخوارد کراوم


بزاڤـــــ:

عەتا سەراوی ئەندامی ئەنجومەنى ناوەندی یەکێتى ڕایگەیاند، "دەستێکى ڕەش ژەهرخواردی کردووم".

عەتا سەراوی ئەندامی ئەنجومەنى ناوەندی یەکێتى لە فەیسبوکی خۆی ڕایگەیاندووە، "لە بەرواری ٢٥ی ئەیلولی  ٢٠١٨ و لە گەرمەی بانگەشەی هەڵبژارندا توشی حاڵەتێکی نەخوازراویی تەندروستی بووم و بە ناچاری بەرەو دەرەوەیی وڵات ڕۆیشتم".

ناوبراو  نوسیویشیەتی، "دوایی پشکنینی پزیشکی بۆم دەرکەوتووە کە بەر هێرشێکی دەستێکی ڕەشی ترسنۆک کەوتوم و ژەهرخوارد کراوم".

ئاماژەى بەوەشکردووە، دوایی وەرگرتنی چارەسەر و مانەوە بۆ ماوەی چوار مانگ لە دەرەوەی وڵات پێش چەند ڕۆژێک بە تەندروستییەکى باشەوە گەڕاوەتەوە هەرێم.

عەتا سەراوی ووردەکاری ئەوەى نەخستووەتەڕوو کە ئایا کێ و بە چ هۆکارێک ژەهرخوارد کراوە.


‌‌‌
2/10/2019 12:38:39 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ