هەواڵ

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێم لەبارەی داماڵینی چەک چەند بڕیارێکی دەکرد


بزاڤـ: 

لە نووسراوێکدا کە خاڵی بریارەکانی تیادا بڵاو کراوەتەوە،وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێم لەبارەی داماڵینی چەک چەند بڕیارێکی دەکردو ڕایدەگەیەنێت. بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە لە یاسای وەزارەتی ناوخۆ ژمارە (٦)ی ساڵی ٢٠٠٩ و بەپێی یاسای چەک ژمارە (١٦)ی ساڵی ١٩٩٣، بە مەبەستی نەھێشتنی دیاردەی چەکداری بە تایبەت چەکی قورس و مام ناوەند و ھێشتنەوەی ئەو چەکانە تەنھا لە دەست ھێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بڕیارماندا بە:

یەکەم: داماڵینی گشت چەک و تەقەمەنی جگە لە دەمانچە و کلاشینکۆف.

دووەم: دەست بەسەرداگرتنی ئەو چەکە بێ مۆڵەتانەی کە لەلایەن ھاووڵاتیان ھەڵدەگیرێت و گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەریان.

سێیەم: لە سەنتەری ھەر پارێزگا و قەزا و ناحیەیەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیس و ئاسایش بنکەی کۆکردنەوەی ئەو چەکانەی رادەست دەکرێن یان دەستی بەسەردا دەگیرێت کۆدەکرێنەوە و لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە جەرد دەکرێن و رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێن.

چوارەم: لە رێگای دەزگاکانی راگەیاندن ئاگاداری گشت ھاووڵاتیان دەکرێت ئەوانەی دەمانچە و کلاشینکۆفی بێ مۆڵەتی ھەیە لەو بنکانە تۆماری بکەن و ئەو چەکانەی کە لە بڕگەی (١)ی سەرەوە ئاماژەی پێکراوە رادەستی بکەن.

پێنجەم: ئەم بەیانە لە رۆژی دەرچوونی کاری پێدەکرێت بۆ ماوەی ٦ مانگ.

شەشەم:  دوای کۆتایی ھاتنی ماوەی کە لە بڕگەی پێنجی سەرەوە دیاریکراوە، ھەرچەکێک دەستی بەسەردابگیرێت، خاوەنکەی بە پێی یاسای چەک ڕەوانەی دادگا دەکرێت .


‌‌‌
2/11/2019 7:42:58 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ