هەواڵ

ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین: چاره‌نوسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان نادیاره‌


بزاڤــــ:

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی باس له‌ كێشه‌ به‌رده‌وامه‌كانی سلێمانی ده‌كات و ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "هیچ بڕیارێك له‌ باره‌ی چاره‌نوسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم نه‌دراوه‌".

ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی  ئاماژه‌ى به‌وه‌دا ماوه‌ى یاسایى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان كۆتایی هاتووه‌ و وتیشی "تا ئێستا نه‌ ماوه‌كه‌ درێژكراوه‌ته‌وه‌ نه‌ هیچ بڕیارێكیش دراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ دیاریكردنى چاره‌نووسیان".

له‌باره‌ى كێشه‌ به‌رده‌وامه‌كانى سلێمانیش سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی وتى: "یه‌كێك له‌و كێشانه‌ى به‌رده‌وام هه‌یه‌ له‌ سلێمانی دابینكردنى ئاوه‌ به‌ تانكه‌ر بۆ گه‌ڕه‌ك و گونده‌كان".‌


‌‌‌
2/11/2019 11:29:59 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ