هەواڵ

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی هەرێمی کوردستان


براڤــــ:

‌بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و  نیمچە هەور دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٦ پلە و نزمترین ٥ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٥ بە ٣ و دهۆک ١٥ بە ٤ و کەرکوک ١٦ بە ٧ پلە دەبێت.

هاوکات بۆ سبەی، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٧  پلە و نزمترین ٦ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٦ بە ٤ دهۆک ١٦ بە ٧، کەرکوکیش ١٧ بە ٧ پلە دەبێت.


‌‌‌
2/12/2019 12:42:09 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ