هەواڵ

ده‌ربه‌ندیخان..له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ شه‌ڕو ئاژاوه‌ دروست ده‌بێت


بزاڤـــ:

هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واره‌ به‌رزه‌ی سه‌ربه‌ به‌شی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستگیرده‌كه‌ن.

راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، له‌ ئه‌نجامی ده‌مه‌بۆڵه‌ی نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ له‌ قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان، شه‌ڕو ئاژاوه‌ دروستبوه‌ و دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی هه‌واره‌ به‌رزه‌، مه‌فره‌زه‌كانیان گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی روداوه‌كه‌ و پێنج تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردوه‌، ده‌ستیشیانگرتوه‌ به‌سه‌ر سێ چه‌كی جۆری كڵاشینكۆف و بڕێك فیشه‌كدا.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، له‌ئێستادا به‌فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 431 له‌یاسای سزادانی عیراقی، ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ راگیراون و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌.

‌‌‌
2/12/2019 1:03:22 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ